ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشووری بانگەوزی ڕێپێوان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشوور بۆ پشتیوانی سەفەربەری و بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی ڕێپێوان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و کاتژمێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی سەرتاسەری هاوڵاتیانی باشوور بۆ پشتیوانی سەفەربەری و بەرخۆدانی شەڕڤانان بانگەوازی ڕێپێوان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هاونیشتیمانیانی خۆشەویست بە مەبەستی ڕێپێوان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان، داواتان لێدەکەین کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەمی کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی، دەرگای سەرەکی بەرامبەر زانکۆی ئەمریکی ئامادە بن، تا پێکەوە ڕێپێوانەکە بەرەو سنوور ئەنجام بدەین.
داواکارین گشت شار و شارۆچکەکان لای خۆیانەوە کارەکانیان ڕێک بخەن، پاس ئامادەکراوە.
تێبینی/ هەر بەڕێزێک لای خۆیەوە پێداویستی سەرما لەگەڵ خۆی بهێنێت.
ڕۆژئاوا سەردەکەوێت.