ئەنجومەنی عشتار چالاکییەکانی ٨ی ئادار دەستپێدەکات

ئەنجومەنی عشتار لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە ڕاگەیاندراوێکی دروشمی "کاتی ئازادییە، بە بیری ڕێبەر ئاپۆ کەزی و ژیانی خۆمان دەژین"، چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد.

مەخموور

 

ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە دروشمی "کاتی ئازادییە، لەگەڵ بیری ڕێبەر ئاپۆ کەزی و ژیانی خۆمان دەژین" بە بەشداری ژنانی کرێکارانی کامپەکە بۆ دەستپێکردنی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەو لێدوانە لە دەروازەی ئەنجومەنی عشتار دراو، پێش ئەوەی ئەو لێدوانەکە بدرێت، بە خولەکێک بێدەنگی ڕێز لە  هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیراو دواتر ئەندامێکی تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور بە ناوی ئاکسین گۆکالپ ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

 

ڕاگایەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

”ڕێبەر ئاپۆ بە پاراستنی ماف و کەرامەتیان ژنانی کردە پێشەنگەکانی شۆڕش”

٨ی ئادار ڕۆژی ناسنامە و ئیرادەی ژنانە، ئەمڕۆ ئەم ڕۆژە نەک تەنها وەک یادگاریەک، بەڵکو وەک دەرئەنجامی خەباتێکی گەورە کە مێژووی گۆڕی، لە پێشەنگی ئەم خەباتەدا فەلسەفەی ژنانی ڕزگارکراو، بناغەی کۆمەڵگەیەکی ئازادە.

 

ڕێبەر ئاپۆ وتی: تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت، ئەم ڕوانگەیە بووەتە دەنگی ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهان کە دژی تاریکی هەڵدەستن، هەروەها بە پاراستنی ماف و کەرامەتی ژنان ڕێگایەکی نوێی بۆ مرۆڤایەتی کردەوە و ژنانی کردە پێشەنگەکانی شۆڕش.

 

”ئێمە سەرکەوتنی کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان بەرزڕادەگرین”

ئەمڕۆ ژنانی کورد کە بەرەنگاری و خەبات و سەرکەوتن لە بەرامبەر هەموو خراپەیەکدا بوونەتە پێشەنگەکانی ئازادی، ئەو خەباتە بە هێز و بەرخۆدانەوە بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ هەزاران ژن لە سەرانسەری جیهاندا بە دروشمی ئازادی شەڕەکانیان بەڕێوەدەبەن، ژنانی کورد نەک تەنها بۆ پاراستنی خاکی خۆیان شەڕ دەکەن، بەڵکو بۆ پاراستنی بوونی هەموو ژن و کۆمەڵگە لە بەرامبەر بکوژی سووتێنەر، شەڕ دەکەن و دەنگی خۆیان بۆ ئازادی بەرز دەکەنەوە، ئەم هاوارە بۆتە ترسێک لە دڵی ئەو بکوژە کاستیکەدا کە بکوژی ژن و کۆمەڵگەیە، بۆیە لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا دیسانەوە بە ئیرادە و هێزی ژنان دەڵێین لەسەر هێڵی ”ژن، ژیان، ئازادی” دەڕۆین، ئێمە سەرکەوتنی کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان بەرزڕادەگرین، بە ڕۆحی خەباتی ژنی شەڕڤانان، جیهانێکی یەکسان و ئازاد بونیاد دەنێین.

 

بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بە بەرزکردنەوەی دروشمی ”ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، پێگە بۆ ڕۆژئاوا” بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ۆادار چالاکییەکانمان گەورەتر و بەهێزتر دەکەین.

 

زنجیرە چالاکییەکانی ئەنجومەنی عەشتار لە ٨ی ئادار بەم شێوەیەن:

لە یەکەمی ئاداردا شەقامەکان بە ژنانی گەنج دەڕازێنرێنەوە.

لە ٢ی ئاداردا بەرنامەیەک لە لایەن یەکێتی خوێندکارانی ئازاد ”YXA” بۆ خوێندکارانی زانکۆی ئامەد پێشکەش دەکرێت.

٤ی ئادار سیمپۆزیۆمێک لە لایەن ناوەندی ژنۆلۆژی سەبارەت بە خەباتی ژنان پێشکەش دەکرێت.

لە ٥ی ئاداردا سیمینارێک لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگا لەسەر ژنان پێشکەش دەکرێت.

لە ٦ی ئاداردا دەزگای ژنان نمایشی کاری دەستی ژنان دەکات.

ڕۆژی ٧ی ئادار ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.

لە ٨ی ئاداردا ئاهەنگێک بەڕێوەدەچێت.

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشم کۆتایی هات.