ئەنجومەنی عشتار بڕیارەکانی لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرد
ژنان لە کامپی مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار بڕیاری لەسێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدیان لەلایەن ئێرانەوە شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە دامەزراوە نێوندەوڵەتییەکان کرد.

مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"یش بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی عشتار، ژنانی کامپەکە بە ڕاگەیەندراوێک ئیدانەی بڕیارەکانی لە سێدارەدانی ڕژێمی ئێران بۆ شەریفە محەمەدی، پەخشان عزیزی و وریشە مورادیان کرد، ڕاگەیەندراوەکە بە خولەکێک بێدەنگی لە بەردەم ناوەندی ئەنجومەنی عشتار دەستیپێکرد، دواتر ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن غوربەت ئیشلەک، ئەندامی ئەنجومەنی عشتار خوێندرایەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
شەڕێکی گەورەی بەرژەوەندی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت و وەک دەزانرێت ئامانجی ئەم شەڕە لەناوبردنی گەلانە، ئەوانەی زۆرترین زیانی ئەم شەڕەیان لەسەرە و ئەوانەی دەکوژرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و مافەکانیان زەوت دەکرێت ژنان و منداڵانن. ئامانجی هێزە خوێنمژەکان لەناوبردنی ناسنامەی ژنی ئازادە. چونکە ئەوان لە ژنی ئازاد دەترسن، دەزانن ئەگەر ژن ئازاد بێت، ئەوا کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت.
وەک دەزانرێت ئەو ڕژێمەی دژایەتی ناسنامەی ژنی کورد دەکات، ڕژێمی ئێرانە. هەمیشە دەیەوێت دەست بەسەر ناسنامەی ژنانی ئازاددا بگرێت و لە سێدارەیان بدات و ناچاریان بکات بکوژرێن. بە عەقڵییەتی پیاوسالارییەوە مامەڵە دەکات. لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیز و شەریفە محەممدی ڕەواکردنی ئەو عەقڵییەتەیە و لەسێدارەدانی ژنی ئازادە.
وەک ژنانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" نەک تەنیا ئیدانەی ڕژێمی ئێران بەڵکو ئیدانەی هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە بانگەشەی پاراستنی مافی ژنان و ناسنامەی ژن دەکەن، بەڵام لە بنەڕەتدا لەژێر ناوی شەرەف، خۆشەویستی ڕۆژانە دەیان ژن دەکوژرێن دەکەین. هەرچەندە دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی خێزان و ژنانن، بەڵام لە ڕاستییدا ئەوەیە کە بووەتە ساڵی جینۆسایدی ژنان. تێکۆشانمان تا کۆتایی بۆ ناسنامە و ئیرادەی ژنانی ئازاد بەردەوام دەبێت و هەمیشە بەرخۆدانمان بەرز دەکەینەوە.
داوا لە ڕای گشتیی دەوڵەتان و کەسانی دیموکراستییخواز و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان دەکەین کە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ و دەستبەجێ ڕێگری لە کوشتنی ژنان بکەن.
چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێ کرد.