ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆیە چوار داواکاری خستەڕوو

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە کۆیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا چوار داواکاری خستەڕوو، داوای پلە بەرزکردنەوەو پێدانی مووچەکانیان دەکەن.

ئەڤین عەزیز

 

کۆیە- لە ٢٨ی کانوونی یەکەم، سەبارەت بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و بڕیاری نوێیان، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری كۆیە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی ئەنجامدا.

 

دەربارەی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە لەسەر گۆڕی شەهید مامۆستا هێرش لەگۆرستانی شەهیدانی كۆیە بەڕێوەچوو، مامۆستا ئاڵا جەلال وتی: سەرەتا ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وگیانی پاکی مامۆستا هێرش وەستاین و وتارێکیش خوێندرایەوە.

 

وتیشی: تەمنێک خزمەتمان هەیە لە هەموو وڵاتان مووچەی مامۆستا سەرووی مووچەی کەسانی ترە، لەبەر ئەوەی پێشەنگی کۆمەڵگەن، بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان ڕێز لە مامۆستایان ناگرن شکۆو سەروەری مامۆستا کەم دەکەنەوە، بۆیە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەکۆی دەنگ بڕیاریدا ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبن لە بایکۆتی خوێندن.

 

 

داواکارییەکانی مامۆستایان بەم شێوەیەیە:

 

ـ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان.

 

ـدامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

 

ـدابەشکردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ.

 

ـدابەشکردنی مووچەی مامۆستایان لەلایەن بانکە حوکمیەکانی عێراق.