ئەنجومەنی کۆمەڵەی زەنوبیا ئیدانەی کوشتنی دوو ژنی گەنج دەکات

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توڕەیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە تاوانی ئەشکەنجە و توندوتیژی بەرامبەر دوو ژنی گەنج لەلایەن خێزانەکانیانەوە.

ڕەققە

 

ئەنجومەنی کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی شوبات، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا تاوانی ئەشکەنجە و توندوتیژی شەرمەزار کرد کە دوێنێ لەلایەن خێزانەکانیانەوە لە گوندی  تەل ئەلسەمان دژی دوو ژنی گەنج ئەنجامدران.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمەی ژنان کە نوێنەرایەتی ڕۆڵی پیرۆزی و خوداوەندەکان دەکەین و پشتیوانی لە دادپەروەری و یەکسانی و ئاشتی دەکەین و باجی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی ژیانێکی ڕووناک دروست بکەین، بەڵام بە لەدایکبوونی بیری پیاوان، ژنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی هێرشیان کرایە سەر، لەوانە بەردبارانکردن، سوتاندن، ئەشکەنجەدان، کوشتن و دەستدرێژی بۆ ئەوەی ببنە کۆیلە لە دەستی خۆیاندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادارو سەبارەت بەو چالاکییانەی کە لەم ڕۆژەدا بەڕێوەدەچن، ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی و نادادپەروەری و ستەمکاری دەبینەوە بەهۆی داب و نەریتە کۆنەکانەوە کە ئیرادەی ژنانیان سنووردار کردووە و ڕێگرییان لێکردوون مافەکانیان وەربگرن، هەروەها نویترین بەڵگەی ئەو ڕووداوەی ئەشکەنجە و توندوتیژی لە دژی دوو ژنی گوندی تەل سەمانە کە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجام دراوە.

 

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیادا هاتووە: بە هەموو هەوڵ و وزەیەک کاردەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی گرنگی ڕۆڵی ژنان و بەدواداچوون لەسەر کەیسەکان و جێبەجێکردنی یاساکان بۆ کەمکردنەوەی ئەو پێشێلکارییانە دژی ژنان، هەروەها دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و سەرکوتکردن دەوەستین ڕێگە نادەین کە ئەنجامدەرانی تاوان بەرپرسیار نەکرێن.

 

"توندوتیژی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ژنانە"

حەسینە کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ناڕەزایەتی و توڕەیی خۆی لە ئەشکەنجەدانی ژنان بە بیانوو دەربڕی کە هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نییە و ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی پشت ئەم کردارانەی کە لە دژی ژنان و توندوتیژییەکانیان ئەنجام دەدرێن ئەوەیە کە بیانکەنە ژێر کۆنترۆڵ و سیستمی پیاوسالارییەوە بۆ ئەوەی ڕەوایەتی پێ بدرێت و دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت.

 

حەبیبە محەمەد، ئەندامی پەروەردە لە ئەنجومەنی ژنانی سووریا، تاوانی ئەشکەنجەدانی دوو ژنە گەنجەکەی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێناسە کرد و وتی: ئازاری ژنان ئەمڕۆ لەدایک نەبووە، بەڵکو هەزاران ساڵە بەهۆی داب نەریت و جیاکاریی جێندەرییەوە ئازار دەچێژن.