ئەندامی شاندی ئیمرالی وردەکارییەکانی گواستنەوەی ڕێبەر ئۆجالان ئاشکرا دەکات و داوای هەنگاوی کۆنکرێتی دەکات

لە چوارچێوەی گواستنەوەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ شوێنێکی نوێ لە ئیمرالی، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی داوای هەنگاوی کۆنکرێتی کرد لە پرۆسەی ئاشتی و جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە ئاشتیی بنەمادار بە کۆمەڵگە کردەوە.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل

 

ئەنقەرە- میتحەت سنجار، ئەندامی شاندی ئیمرالی لە پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان(دەم پارتی)،  ۳۱ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ شوێنێکی نوێ لە ئیمرالی گوازراوەتەوە، وتی: قبووڵکردنی گواستنەوە بۆ ئەوێ لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە، پێویستی بە خێراکردنی هەنگاوەکان هەیە

 

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی ئاماژەی بەوەشکرد، کە گواستنەوەی بەڕێز ئۆجالان بۆ شوێنێکی نوێ، بە واتای ئەوە نییە کە دۆخەکەی (سیاسی یان یاسایی) دانپێدانراوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە شوێنە نوێیەکەش شوێنێکە کە پەیوەندی بە زیندانەوە هەیە، وتی: مەرجەکانی کارکردن لەم شوێنەدا ڕەنگە باشتر بن، هەروەها نابێت واتای جیاواز هەبێت، بۆ گواستنەوەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ شوێنێکی نوێ کە سەر بە زیندانی ئیمرالییە.

 

جەختی لەوە کردەوە،  کە ئەمە بە وااتای ئەوە نییە و هیچ دۆخێکی نوێی یاسایی نیشان نادات، بەڕێز ئۆجالان لەم شوێنەدا هەوڵ دەدات لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا کۆببێتەوە، سەرەڕای ئەوەش، ئەمە شتێکە کە تا ئێستا نەهاتۆتە دی، پرۆسەیەک هەیە کە دوو ساڵە بەردەوامە،، لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا تەنها دیدارەکانی شاندە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێن، هیچ سەردان یان هاتوچۆیەک لە دەرەوەی ئەوەدا بوونی نییە

 

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاواتەخوازە ڕۆڵی "ڕێکخەری ئاشتی و سیاسی" بگێڕێت، ئەمەش ئەگەری دانانی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی نێوان خۆی و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە شوێنی نوێی خۆیدا پێشنیار دەکات، بەڵام ئەم هەنگاوە "بە واتای هیچ دانپێدانانێک بە پێگەی یاسایی یان سیاسی ئەو نییە

 

پێویستییەکی بەپەلە بۆ هەنگاوی کرداری هەیە

ئاماژەی بە پچڕانی سەردانەکانی شاندی سیاسی کرد بۆ دوورگەی ئیمرالی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ، جەختی لە پێویستی بەپەلەی گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی و بەرجەستە کرد بۆ پێشخستنی پرۆسەکە و ڕەواندنەوەی پرسیارە باوەکان، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دڵەڕاوکێ و بێ هیواییەی کە بەهۆی نەبوونی دەستپێشخەرییە ڕاستەقینەکانەوە دەخزێتە ناو شەقامەوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە "لاوازبوونێکی ڕوون" لە ڕێڕەوی پرۆسەکەدا هەیە، کە ئەمەش بە نەبوونی سەردانەکان لە درێژایی دوو مانگی ڕابردوودا دەگێڕدرێتەوە، کە ئەمەش پێویستی بە تێپەڕاندنی ئەم لاوازییە هەیە لە ڕێگەی رێوشوێنی بەدیارکەوتوو لەسەر زەوی.

 

سەبارەت بە کۆنفرانسی "ژنان پێکەوە باس لە داهاتوو دەکەن" کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، وتی: کۆبوونەوەی ژنان لە پاشخانی جیاوازەوە بۆ قسەکردن لەسەر ئاشتی لەڕادەبەدەر گرنگە، ئەنجام و وانەیەکی زۆر گرنگ هەیە کە لەم دوو ڕۆژەدا وەریدەگرین، ئەمەش بەس نییە، پێموایە نابێت تەنها لەم شوێنەدا سنووردار بێت، بەڵکو دەبێت ئێستا لە شەقام و مەیدانەکاندا کاربکەین بۆ ئاشتی، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی کارەکتەری کۆمەڵایەتی زیاتر بکەین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، پەروین بوڵدان وتی: ئەم کۆنفرانسە چەندین ژنی لەخۆگرتبوو کە ڕای سیاسییان جیاوازە، ئایدۆلۆژیایان جیاوازە، دیدگا و تێڕوانینیان جیاوازە، بەشداری هەمووان، نزیکبوونەوەیان لە ئاشتی و شیکردنەوەیان بۆی زۆر بەنرخ بوو، ئێمە دەمانەوێت ئەم بابەتە زیاتر ببێت.