ئەندامانی پارتی چەپی کورد جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی خاک دەکەنەوە

ئەندامانی پارتی چەپی کورد کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی چەتەکانی هەتەشە لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان بەشدارییان لە سەفەربەریدا کرد، وتیان: ساتەوەختی ئێستا کاتی حزبایەتی و دابەشبوون نییە، بەڵکو ڕۆژێکە بۆ پاراستنی خاک و پاراستنی ناسنامەی کورد.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە" و حکومەتی کاتی سووریا، جێبەجێکردنی بە ناتەواوی ماوەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا دانیشتووانی گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە ڕێکخستنی ئێشکگری شەوانە، ژن و پیاو بە نۆرە پارێزگاری لە ناوچەکانیان دەکەن و ئاسایشیان مسۆگەر دەکەن.

 

پارتی چەپی کورد لە سووریا بەشداری بانگەوازی سەفەربەری گشتی کرد، زۆربەی ئەندامەکانی لە گەڕەکەکانی تل تەمر، لە کانتۆنی جزیرە، چەکیان هەڵگرت بۆ پاراستنی دانیشتووانی ناوچەکە. ئەمە تەنها لە پیاواندا سنووردار نەبوو؛ هەروەها ژنان و خەڵکی هەموو تەمەنێک، لە منداڵانەوە تا گەنجانی پێگەیشتوو، بەشدارییان کرد لە جێبەجێکردنی ئەرکی ڕەوشتی و مێژوویی خۆیان بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەیان.

 

ئەمڕۆ هەمووان لە سەرکردەکانەوە تا ئەندازیار و پارێزەر و پارتە سیاسییە کوردییەکان بەشدارییان لە سەفەربەریەکەدا کردووە، سەرەڕای ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی، سەفەربەری کە بەردەوامە و هەمووان لە ئامادەباشییەکی زۆردا ماونەتەوە.

 

ئەسما ئییۆ، تەمەن ٥٥ ساڵ، ڕوونیشیکردەوە، لەکاتی پێویستدا چەکەکەی هەڵدەگرێت بۆ خۆپاراستن بەکاریدەهێنێت، سەرکەوتن لەڕێگەی یەکڕیزی گەلی کوردستانەوە بەدەستدەهێنرێت، ئەمڕۆ ڕۆژێک نییە بۆ لایەنە سیاسییەکان، بەڵکو ڕۆژێکە بۆ کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە گەلێک بێت کە خاک و ماڵ و ماڵی خۆی بپارێزێت.

 

دووپاتیکردەوە، کە ژنان بە نۆرە لە ئەرکی پاسەوانیدان تا کاتژمێر ١.٠٠ بەیانی کە نزیکەی حەوت کاتژمێرە، لەکاتێکدا گەنجان تا بەیانی بەردەوامن لە چاودێریکردنیان بۆ پاراستنی گەڕەکەکان، هەروەها ئەم ئیرادەیە تەنها ئەرکێکی تێدەپدرێت، بەڵکو بەرگریکردنە لە شکۆمەندی ژنان و هەموو خەڵک.

 

”پاراستن بەردەوامە”

ئەسما ئییۆ ئاماژەی بەو ڕێکەوتنە کرد، کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات”هەسەدە” و حکومەتی کاتی واژۆ کرا، تا ئێستا مەرجەکانی بە تەواوی جێبەجێ نەکراون، ئەمەش دانیشتووانی وڵاتەکەی ناچار دەکات خۆیان بەردەوام بن لە پاراستنی گەڕەکەکانیان.

 

هێرشەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی یرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ چەند مانگ و ساڵێک بەرگری لە گەڕەکەکانیان بکەن و بە وریاییەوە بمێننەوە.

 

"شەڕەکە فێری کردم کە ژن بەبێ چەک ناتوانێت بە ئازادی بژی"

نور شێخ عەلی سەرۆکی لێژنەی لاوانی پارتی چەپی کورد سەرەڕای سەرما و بارانێکی سەخت بەشداری بەرگری دەکات، وتی: هێرشەکانی سەر شارەکانمان ناچاری کردین هەر لەسەرەتاوە فێری بەکارهێنانی چەک بین، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆشدا چووینە دەرەوە بۆ پاراستنی گەڕەکەکانمان، لە شەڕەکەدا درکم بە گرنگی بەرگریکردن لە خۆم کرد و بە چاوی خۆم هەستم پێکرد، بۆیە ئەرکی من بوو فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک بم.

 

هەروەها داوایەکی ئاراستەی گەنجان کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر ئەمڕۆ خۆیان نەپارێزن، سبەی دەڕووخێن، بێباکی لەم بارودۆخەدا کە ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، مەترسی دروست دەکات، پێویستە هەمووان چەک هەڵگرن و چاودێری شەقامەکانی گەڕەکەکەیان بکەن، ڕێبەر ئاپۆ وتی: شۆڕش شۆڕشێکی گەنجانە، ئێمە لە گەنجانەوە دەستمان پێکرد، لەگەڵ ئەوانیش سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

 

"چەتەکان لە بەرامبەر بەرخۆدانی ژنانی کورد هێز و هاوسەنگی خۆیان لەدەست دەدەن"

نور شێخ عەلی تیشکی خستە سەر ئەو تاوانانەی کە چەتەکانی هەتەشە لە دژی ژنانی کورد ئەنجامیان داوە، لەوانە ژنانی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە”، لەبەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی ژنانی کورد، جیهادییەکان هێزی خۆیان لەدەست دا، بۆیە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر ژنان، بەڵام ئەمە بەس نییە، تەنانەت دوای شەهیدبوونیشیان، جەستەیان ئەشکەنجە دەدەن.

 

هاوکات بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ کرد کە هێرشەکانی سەر ژنانی کورد ڕابگرن و لە زووترین کاتدا تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن.