ئەندامانی کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری کوردستان گەمارۆدراون

ئەندامانی کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە کوردستان، هەولێر لەلایەن هێزەکانی پارتی گەمارۆدراون و ڕێگانادرێت بچنە دەرەوە. ناوەندی هەواڵ

ئەندامانی کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە کوردستان، هەولێر لەلایەن هێزەکانی پارتی گەمارۆدراون و ڕێگانادرێت بچنە دەرەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە ئەو هۆتێلەی ئەندامانی کەمپەینی (دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە کوردستان دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک) گەمارۆ درا.

 

ئەو کەمپەینە لە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەلایەن شاندی (ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان) ڕاگەیەندرا، بڕیارە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن کە دەڵەتی تورکیاوە وێران کراون، سەردانی ئەو گونجانەش بکەن کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە چؤڵ کراون، ژمارەی ئەندامانی کەمپەینەکە ٧٠ کەسە.

ئامانج لەو کەمپەینە، گەیاندنی دەنگی کورد و پاراستنی خاکی کوردستانە، تا ئەو کاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دێنە دەنگ.

 

فریشتە محەمەدی، یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینەکە، لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بۆ ئاژانسی ژنها ڕایگەیاند، کە دوێنێ لەگەڵ سەیفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، هیچ ناڕەزایی بوونێکیان بەرامبەر ئەو پلانەی کەمپەینەکە نەبووە، کە بڕیاربووە بچنە بەردەم بارەگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، بەڵام بۆ بەیانییەکەی ڕێگرییان لە چالاکییەکە کردووە.  

ئامژەی بۆ ئەوەشکرد، کە وەشاند و کەمپەینەکە تا ئێستاش ڕێگاییان پێنادرێت لە ئوتێلەکە بچنە دەرەوە.