ئەمساڵ ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەهۆی کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

جگە لەو جەنگ و ئاڵۆزییەی کە ٩ ساڵە یەمەن پێوەی دەناڵێنێت، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە کۆلێرا لە سەرجەم شار و پارێزگاکانی یەمەن بڵاوبووەتەوە و هۆشداری لەبارەی تەندروستی منداڵان و هاوڵاتیانەوە دەدرێت.

 

جۆیس مسویا، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە یەمەن، بەردەوامە و لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون

 

ئاماژەی بەوە شکرد، گرژییەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەریی زۆریان لەسەر قەیرانی مرۆیی لە یەمەن دروست کردووە.