''ئەمڕۆ پیلانێک دژی پارادایمی ڕێبەرایەتی ئەنجام دەدرێت''

ڕیهام حجۆ، ئەندامی کۆردۆناسیۆنی ''تاژێ'' ڕایگەیاند، کە پارادایمی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان بووەتە سیستماتیکی و ڕوونە کە هێزە هەژموونخوازەکان لە ڕێگەی شەڕی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ئەم پارادایمە تێک بدەن.

فەراشین مەروان

 

شنگال- ڕیهام حجۆ، ئەندامی کۆردۆناسیۆنی ''تاژێ''، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو شەڕە کرد کە ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، هەروەها لەگەڵ دەزگاکەمان پێداچوونەوەی بەو شەڕە تایبەتەدا کرد کە دژی بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەل عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.

 

''ئەو هێرشانەی ئەنجام دەدرێن دژی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆن''

ڕیهام حجۆ، ئەندامی کۆردۆناسیۆنی ''تاژێ'' ڕایگەیاند، ئەو شەڕەی ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت دژی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلانە و وتی: نزیکەی مانگێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەرتاسەری سووریا زۆر ڕووداو ڕوویانداوە، هەر لە هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تا ئەوانەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەموو شتێک لە چەند ڕۆژێکدا ڕوویداوە، هەروەها لەو کۆبوونەوەیەی کە لە پاریس بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاردرا کە دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێ بکرێتەوە، ڕوونە کە ئەوان لە سووریاوە لە ڕێگەی دەستی چەتەکانی هەتەشەوە هەوڵی ئەم کارە دەدەن، بەم پلانانە بۆ ڕۆژئاوا، یەکەمیان هەوڵ دەدەن گەلی کورد بخەنە ناو جینۆساید و دووەمیش دەیانەوێت پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ نەهێڵن، هەرکەسێک ڕاگەیاندراوەکانی ڕێبەر ئاپۆی خوێندبێتەوە، دەزانێت لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا برایەتی گەلان، یەکسانی گەلان و ئازادی ژنان بنەمایی بنەڕەتین.

 

''شۆڕشی ڕۆژئاوا''

ڕیهام حجۆ باسی لەوە کرد، کە ئەو شەڕەی دژی پێکەوە ژیانی گەلان بەڕێوەدەچێت، هەڵوێست و هێرشێکی تایبەتە بۆ سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، وتیشی: ئەوان دەیانەوێت نیشانی بدەن کە عەرەب و کورد ناتوانن پێکەوە بژین، عەرەب و مەسیحی ناتوانن پێکەوە بژین، خەڵک ناتوانن لەگەڵ گەلانی دیکەدا بژین و دۆست بن، ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە و لە ئێستادا لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت، ئەمە پلانی ئەمریکا و دەوڵەتە سەرمایەدارەکانە، ئەمەش کۆمەڵگە دابەش دەکات، بۆ نموونه له کۆمه ڵگه یه کدا کاتێک کەسێک که سێکی تر دەکوژێت، ته نانه ت دوای سه د ساڵیش تۆڵه ده که نه وه، ئێستا دەیانەوێت شتێکی لەم شێوەیە لە نێوان کورد و عەرەبدا بکەن، هەروەها ئەوان دەیانەوێت بەردەوام خوێن بڕێژن، ئەوان نایانەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا زاڵ بێت، ئەمە هەڵوێستێکە بەرامبەر بە پێکەوە ژیان، هەر بۆیە ئەگەر ڕۆژئاوا کەوتبێتە ئەم دۆخە، ئەگەر لە ڕۆژئاوا بەرخۆدان هەبێت، ئەوە بۆ ئەوەیە کە بتوانن پێکەوە بژین، شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە و ئەو ژنانەی ئێستا بەرخۆدان دەکەن، بەهەمان شێوە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو بارودۆخ و هەلومەرجێکدا بە ئازادی بژین.

 

''ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا کارێکی گەورەی کردووە''

ڕیهام حجۆ سەرنجی بۆ وتارەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاکێشا کە تیایدا وتبووی ''ڕۆژئاوا هێڵی سووری منە'' و ڕوونیکردەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کاردەکات، هەروەها "ڕۆژئاوا وەک هەرێمێکی جیا نییە، کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوا زۆر گەورەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کۆبوونەوەکانیدا وتوویەتی ''ڕۆژئاوا هێڵی سووری منە''، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە پێناو یەکڕیزی گەلان و ژیانێکی ئازاددا کاری کردووە، ڕێبەر ئاپۆ نەیهێشت نکۆڵی لە فەرهەنگی کورد بکرێت.

 

هەروەها هەوڵی لەناوبردنی خەڵکی ڕۆژئاوا و گەلی نیشتمانپەروەر دەدەن، ئەو ڕووداوانەی لە ڕەقە، دێرەزوور، شێخ مەقسود، ئەشرەفیە، دێر حەفری ڕوویاندا، هەمووانی زۆر دڵتەنگ کرد، هەروەها زۆرێک لە دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان کاریان کرد بۆ دەستپێکردنی ئەم هێرشانە، نزیکەی ساڵێکە بۆ لەناوبردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کار لەسەر ئەمە دەکەن، بۆیە  مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەندێک کەس هەن بەهێزن و لەوێ هەڵوێست وەردەگرن.

 

''پێویستە ئەو شەڕە تایبەتە پووچەڵ بکەینەوە کە لەم کاتەدا بەڕێوەدەچێت''

ئاماژەی بەوەدا کە شەڕی تایبەت زۆر بە قورسی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، وتی: "لە ئێستادا شەڕێک لە بەرەکانی پێشەوە بەڕێوەدەچێت، بەرخۆدانێکی گەورە لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت، بۆیە پێویستمان بە پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە هەیە کە بەدرێژایی ساڵان بونیاد نراوە و بەدەستمان هێناوە، هەروەها دەبێت ئەم شەڕە تایبەتە ئاشکرا بکەین کە میدیاکانی تورکیا گرێبەستێکیان لەگەڵ سعودیە و قەتەر کردووە ئێستا لەبەردەم جیهاندا دژی کورد کاردەکەن''.

 

''رزگاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکگرتوویی گەلانە''

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە هەموو لایەک ئاگاداری ئەو شەڕە بن کە لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت و ڕایگەیاند، ڕزگارکردنی ناوچەکە لەم شەڕانە یەکگرتوویی گەلانە، هەروەها "داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە وریای ئەو کردەوە و پیلانگێڕانە گڵاوانە بن، با شەڕی نێوان گەلان نەکەین، ئێستا هەندێک کەس کە لەناو داعشدان خەریکە دەیانهێننە پێشەوە، ئەوان دەیانەوێت بەمەش شەڕ لەنێوان گەلان دەستپێبکەن، بۆیە دەبێت ئاگاداری کولتووری خەباتی خۆمان بین و لە پێناویدا بوەستینەوە".