ئەمڕۆ، خولی بالەی ژنانی سعودییە بەڕێوەچوو
بۆ جاری یەکەمە ژنانی سعودییە خولی وەرزشی بالە ئەنجامبدەن، خولەکە لە ٥ی ئاب دەستی پێکردووە و تا ٢١ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٥ی ئاب خولی یەکەمی بالەی ژنان لە سعودیە دەستیپێکرد، خولەکە بە بەشداری ١٤ یانە بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجارە خولی بالەی ژنان لە سعودییە بەڕێوە دەچێت، سەرەتا یارییەکان لە ڕیاز پاشان لە جەدە ئەنجام دەدرێت و بڕیارە تا ٢١ی مانگ بەردەوام بێت.
یارییەکە لە هۆڵی زانکۆی شازادە نوریەی کچی عەبدولڕحمان لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت، هەروەها یەکەم بەرکەوتن لە نێوان یانەی فینیکس و ئیلیت دەبێت.
بڕیارە کۆتا قۆناغ لە ٩ی ئەیلول لە ڕیاز بە بەشداری شەش تیم ئەنجام بدرێت.
ت.پ