ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، نەخۆش و زیندانییەکان ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، کاندیدێکیش دەڵێت "ئهمڕۆ دەرفەتی ئێــوەیە نوێنەری ڕاستەقینە و داکۆکیكاری مافهكانتان دیاریبکەن".
دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، نەخۆش و زیندانییەکان ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، کاندیدێکیش دەڵێت "ئهمڕۆ دەرفەتی ئێــوەیە نوێنەری ڕاستەقینە و داکۆکیكاری مافهكانتان دیاریبکەن".
ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ٥٩٥ ناوەندی دەنگدان بە ڕووی ملیۆنێک و ٧٥٧ هەزار و ٧٢٧ کەس بەڕێوەدەچێت، ئەم دەنگدانە تایبەتە بە هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، ئاوارەکان، زیندانییەکان و نەخۆشەکانی نەخۆشخانە، کە خاوەنی کارتی بایۆمەترین مافی دەنگدانیان هەیە.
یوسرا ڕەجەب، کاندیدی سەربەخۆی ژمارە ٢٣ لە بازنەی ٥ی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت لە تۆڕی فەیسبووکی خۆی دەنووسێت: "ئهمڕۆ دەرفەتی ئێــوەیە نوێنەری ڕاستەقینە و داکۆکیكاری مافهكانتان دیاریبکەن".
هەروەها دەشنووسێت: "ڕوونه لهلاتان كێ هۆكاره بۆ برسیكردنی منداڵهكانتان، دەرفەتی ئێوهیه تۆڵە لە دەسەڵاتێک بکـەنەوە كهوا خەمی ئێوەی نەبووە و نابێت، ئهوه ئێمه بووین شهڕی قوتی ئێوهمان دهكرد له بهغدا و ئهمان له ههرێم ٦٠ ڕۆژ جارێک به ههزار ناڕهزایهتی ئهنجایش به تهواوهتی مووچهكانتان وهرنهدهگرت".
یوسرا دەشڵێت چاوڕوانی هیـمەتی ئێوەین بۆ ئەوەی بەرەی چاکەخوازان فراوانتر بکەین دژ بەگەندەڵان و دەسەڵاتی بنەماڵــە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ملیۆنێک و ٧٥٧ هەزار و ٧٢٧ کەس کە ١٣ هەزار و ٧٦ کەسیان ژنن، لە سەرتاسەری عێراق دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە، ئامارەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم جۆرەیە:
پارێزگای هەولێر: ٦٩ هەزار و ٤٤٤ کەس
پارێزگای سلێمانی: ٦٨ هەزار و ٤٦٨ کەس
پارێزگای دهۆک: ٤٨ هەزار و ٦٠٥ کەس
پارێزگای کەرکوک: ٤٦ هەزار و ٦٠ کەس
ت.پ