"ئێمە دەمانەوێت ڕۆژێک بژین بەبێ ئەوەی هەواڵی کوشتنی مرۆڤەکان بڵاوبکرێتەوە"

ژنانی گوندی سیلماسا لە ڕۆژئاوای تل تەمر، کە لە ڕێگەی سیمینارەکانی کۆنگرەستارەوە زانیان کە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانە، دەڵێن: دەمانەوێت ڕۆژێک بژین کە هەواڵی کوژرانی خەڵکی تێدا نەبێت, هیوادارین ژیانێکی سەلامەت بۆ هەموو گەلان هەبێت.

سۆرگول شێخۆ

 

تل تەمر- کودەتاکەی ساڵی ١٩٦٣ لە سوریا، یان بە فەرمی بە شۆڕشی ٨ی ئادار ناسراوە، ڕووداوێکی مێژوویی بوو کە تێیدا دەسەڵاتی مەدەنی و سەربازی لە سوریا لەلایەن لیژنەی سەربازی لقی سوریای پارتی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی دەستی بەسەردا گیرا. شۆڕشی ١٩ی ئاب کە شۆڕشێکی گۆڕانی مێژوویی لە سیستەم و شێوازی ژیاندا بوو، دەکرا بۆ ژنان ڕێنێسانسێک بێت و کاریگەرییەکی بێ وێنەی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەبێت.

 

شۆڕشی ١٩ی ئاب بە سەرکردایەتی ژنانی کورد، ژنانی گەلانی دیکەی لە تاریکی و نەزانییەوە بەرەو ڕووناکی برد و بەمەش خەباتێکی هاوبەشیان لەگەڵ ژنان بەڕێوەبرد. به ڵام هه ڕچەنده شۆرش ئەمڕۆ ئەنجام دراوه ، بەڵام خەباتی کۆنگرەستار پێویستی به پەڕوەڕده کردنی هەموو ژنان دەبینێت بۆ ئەوەی خۆیان بناسن و بگەینه ڕیشه قووڵەکانی مێژووی خۆیان.

 

بارودۆخی سوریا جیاواز بوو، چونکە ژنانی عەرەب لە سوریا، جگە لە ژنانی کورد کە بەشێوەیەکی نهێنی ٨ی ئادر ئاهەنگیان گێڕا، بێ ئاگا بوون لەم ڕۆژە و ماناکەی. ئاژانسەکەمان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنانی دانیشتووی گوندی سیلماسا لە ڕۆژئاوای شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا و پرسیاری لەبارەی مانای ٨ی ئادار لێکردن. گوندی سیلماسا کە لە هێڵی ئاگردایە، زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبیشی تێدایە.

 

ئیمان ئیبراهیم تەمەن ٢٨ ساڵ لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە تورکیا کردووە و لە شاری بورسا نیشتەجێ بووەل ٦ مانگ پێش ئێستا دوای ٩ ساڵ گەڕایەوە گوندەکەی خۆی.

 

ڕەنگە ئەزموونی ئیمان و قسەکانی بۆ خوێنەران سەرنجڕاکێش یان ئەستەم بێت، بەڵام بەم قسانە ئیمان باسی لە ٨ی ئادار کرد، ڕۆژێک کە نەیدەزانی چ ڕۆژێکە.

 

بۆ یەکەمجار دەزانێت کە جەژنی ژنان هەیە!

ئیمان ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەمجارە کە گوێی لە جەژنی ژنان بووەو وتی: لە تورکیا لەو شوێنەی من لێی بووم یادی ئەم ڕۆژە نەدەکرایەوە، تەنانەت پێش ئەوەی بڕۆم لە گوندەکەدا کەسم نەبینی ئەم ڕۆژە پیرۆزبکات، بۆیە تەنانەت یەکجاریشمان پیرۆزمان نەکردووە، جەژنەکان زۆرن، بەڵام ئەمە یەکەمجارە زانیم کە جەژنی ژنان هەیە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لە کۆمەڵگەی عەرەبی ئێمەدا گرنگییەکی ئەوتۆی بە ژنان نادرێت و لە تورکیاش کەسم نەبینیوە ئەم ڕۆژە پیرۆزبکرێت.

 

خۆشەویستی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ٨ی ئازار بۆ یەکەمجار و هەندێک هیوا

ئیمان ئیبراهیم ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی بەەبیرهێنایەوە کە دەوری هەست و بوونی ژنانی دابوو، بەتایبەتی کۆمەڵگەی عەرەبی کە لەژێر ناوی ئیسلامدا ئازاری چەشتبوو، وتی: کارێکی زۆر باشە کاتێک ژنان زانا دەبن، چونکە ژنان بێ ڕۆڵ ماونەتەوە لە کۆمەڵگەی عەرەبیدا، دەنگ و بۆچوونیان نەبووە، ئێستا دۆخەکە جیاوازە، بەشێک لە ماف و ئازادی خۆیان وەرگرتەوە، ئەمڕۆ ژنان لە ڕێگەی کۆنگرەی ستارەوە خۆیان دەناسێنن، هەروەها بەڕاستی دەمەوێت ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەم، هیواکانمان ئەوەیە کە ژنان لە تێڕوانینەکانیاندا ئازاد بن و یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان بەدی بهێنرێت.

 

سوپاس بۆ کۆنگرەی ستار!

ئیمان  ئیبراهیم سوپاسی کۆنگرەی ستار و ئەو ڕۆڵەی کرد کە دەیگێڕێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر دڵخۆش بووم کە ئێمەش جەژنمان هەیە و ئاهەنگی بۆ دەگێڕین، ژنان شایەنی گرنگیدانن چونکە گرنگترین ئەندامی کۆمەڵگەن و نوێنەرایەتی کۆمەڵگە بە گشتی دەکەن، سوپاسی کۆنگرەی ستار دەکەین کە ئەمڕۆ ژنانی بە ماف و مێژووی خۆیان ناساندووە.

 

"٨ی ئادار لە سووریا وەک ڕۆژی ژنان بەڕێوەنەدەچوو"

شەمسە ئیسحاق، تەمەن ٥٣ ساڵ، باسی لەوەکرد، ٨ی ئادار لە سووریا بە شێوەیەکی جیاواز و لە بۆنەیەکی جیاوازدا ئاهەنگیان گێڕاوەو وتی: ئەوەی دەمانزانی ٨ی ئادار بۆ ژنان نییە و وەک جەژنی خۆیان ئاهەنگیان نەگێڕاوە، بۆنەیەک بوو کە پەیوەندی بە ڕژێمی بەعسەوە هەبوو، ئێمە دەمانزانی ڕۆژی دایک و ڕۆژی مامۆستا و جەژنی دیکە هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە یەکەمجارە بزانین ڕۆژی ژنان هەیە، ئەمڕۆ ژنان زیاتر لە جاران سەربەخۆ دەبن و ئازادی زیاتریان بەدەستهێناوە.

 

"لە سەردەمەکانی ڕابردوودا ژنان ئاگاداری مێژوو و گرنگی بوونیان، نەبوون"

شەمسە ئیسحاق هۆکاری ئەوەی کە ژنان لە سەردەمەکانی پێشوودا ئاگاداری مێژوو و گرنگی بوونیان نەبوون وتی: پێشتر لیژنە و ڕێکخراو نەبوون، کە ژنان پەروەردە بکەن، بۆ ئەوەش سوپاسی کۆنگرەیستار دەکەین و لە کۆتاییشدا ڕاستییەک هەیە کە ژنان هەمان مافی پیاوانیان هەیە، ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە کە ژنان ڕێزیان لێ بگیرێت، هیوادارین نەوەکانی داهاتووش مافەکانیان وەربگرن و بە ئاشتیانە لە جیهانێکی سەلامەتدا بژین.

 

"هیوایەک بۆ ئاشتییەکی بەردەوام لە دژی شەڕ"

شەمسە ئیسحاق، ئاماژەی بە ئاشتییەکی بەردەوام و دوور لە کەرەستەی شەڕ کرد و لە کۆتاییدا وتی: کێ بۆ وڵاتەکەی ئاشتی ناوێت؟ ئێمە ئاشتی و ژیانێکی ئارام ئارەزوو دەکەین، دەمانەوێت شەوان بێ دەنگی تۆپ و بۆردومان بخەوین، دەمانەوێت ڕۆژێک بژین بەبێ ڕاپۆرتی کوشتنی مرۆڤ، هیوادارین ژیانێکی سەلامەت بۆ هەموو ئەو نەتەوەیانەی لەم وڵاتەدا دەژین، ئاوا ببێت.