ئەلیزابێزا بیلۆنی، یەکەم ژنە سەرکردایەتی هەواڵگریی ئیتاڵی کردبێت
بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئیتاڵیادا ژنێک بە ناوی ئەلیزابێزا بیلۆنی وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەستنیشان کرا.
ناوەندی هەواڵ
ماریۆ دراغی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە بەیاننامەیەکیدا لە بەرواری ١٢ی ئایار ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند کە ئەلیزابێزا بیلۆنی وەک یەکەم ژن بۆ سەرکردایەتی هەواڵگری ئیتاڵیای دەستنیشان کرد، ئەمەش بۆ سیاسەتی ئەو وڵاتە تازەیە و نوێگەرییەکە لە سیاسەتەکەیدا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەو ژنە لە هەرشوێنێکی وڵات بێت دەتوانێت ڕاپۆرت بدات لەسەر پرسەکانی ئاسایش و هەواڵگری وڵات و ڕاستەوخۆ پێشکەشی کابینەی حکومەتی بکات.
ئەلیزابێزای تەمەن ٦٢ ساڵ سەرکردایەتی یەکەی قەیرانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا دەکات و وەک یەکەم ژن بەرپرسیارێتی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی پێ سپێردرا بۆ ڕزگارکردنەوەی خەڵکی ئیتاڵیای بە بارمتە گیراو
ئەو ژنە چالاکە سەرپەرشتیاری ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس "لاريبوبليكا" دەکات کە لە ئەفغانستاندا فڕێندرابوو.
ت.پ