یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا چالاکییەکانی ٨ی ئاداری ڕاگەیاند
یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) ئامادەکارییەکانیان بۆ چالاکییەکانی پیرۆزکردنی ٨ی ئادار تەواوکرد و ڕایانگەیاند، ئەمساڵ دەبێت بە هۆکاری ئەوەی ژنان مۆری خۆیان لەم سەدەیە بدەن و تۆڕی تێکۆشان و ڕێکخراوبوونیان بونیات بنێنن.

ناوەندی هەواڵ
بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکؤشانی ژنان، ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) ئامادەکارییەکانی بۆ ٨ی ئادار تەواو کرد و چالاکییەکانی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەژەکە-سەدا هاتووە" ٨ی ئاداری ئەمساڵ دەبێت بە هۆکاری ئەوەی ژنان مۆری خۆیان لەم سەدەیە بدەن و تۆڕی تێکۆشان و ڕێکخراوبوونیان بونیات بنێنن، هێزی ڕێبەر ئاپۆ خوێندنەوە و شڕۆڤەکردنی سەردەمە، بۆ گەلان مزگێنییەکی بونیاتنەر دەبێت، زۆر باش دەزانین بونیاتنان بەبێ ئێش و ئازار درووست نابێت، تێپەڕاندنی ڕەگەزپەرەستی سات بە سات بە ڕۆحی ئەو تێکۆشانەوە پێش دەخەین گرێدراوە، ئەم ٨ـی ئادارە وەک ئەو ژنانەی لە سویسرا دەژین، بۆ بەهاری گۆڕانکاری ئامادەین، ٨ـ ئاداری ئەمساڵ ڕۆژی تێکۆشان و بونیانتانی هۆشیاری خۆبوونە، بژی ٨ی ئادار، ژن، ژیان، ئازادی.
بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە لە سویسرا ڕێپێوان، پانێڵ، سیمینار، پیشانی فیلم و وۆرکشۆپی پەروەردەی ئەنجام دەدرێت.