ئەکتەر و دەرهێنەر مینا مەشهەدی دەستگیرکرا
مینا مەشهەدی، ئەکتەر و دەرهێنەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
هاوژینی مینا مەشهەد بە ناوی حەسەن ناکاشی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە کە دەرهێنەر و هاوژینە ئەکتەرەکەی لە ٢٣ی تەمووز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەرای ئەوەی ڕایانگەیاندووە، تا ئێوارە ئازادیان دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوەو هۆکاری دەستبەسەرکردنی هونەرمەند مینا مەشهەد نادیارە.
مینا مەشهەد مەهدی، ئەکتەر بوو لە کورتە فیلمی سۆسیوس. هەروەها دەرهێنەری فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی تاوەرەکانی بای یەزد، وەهوم، باوەڕ بە بیابان، ڤایو نو، سێلالەدین، با لە کوێ دەهەژێت، مانچستەر بار، گێسن و خاتیرایە.
لە فێستیڤاڵەکاندا بەهۆی کارەکانییەوە خەڵاتی زۆری بەدەستهێناوە.