یەکەم ژنی باڵاپۆش لە کابینەکەی بایدن
سەمیرا فەزیلی، یەکەم ژنی باڵاپۆش لە کۆشکی سپی توانی پۆستی جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نیشتیمانی ئابوری کۆشکی سپی وەربگرێت، لە یەکەم دەرکەوتینیشیدا دەبارەی پێشکەوتنی ئەمریکا دوا. ناوەندی هەواڵ
سەمیرا فەزیلی، یەکەم ژنی باڵاپۆش لە کۆشکی سپی توانی پۆستی جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نیشتیمانی ئابوری کۆشکی سپی وەربگرێت، لە یەکەم دەرکەوتینیشیدا دەبارەی پێشکەوتنی ئەمریکا دوا.
ناوەندی هەواڵ
کابینەکەی جۆ بایدن بە یەکێکی لەو کابینانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت، کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژن تێیدا بەشدارە، بایدن چەندین ژنی لە کابینەکەیدا بەشداری پێکردووە، لەنێویشیاندا سەمیرا فەزیلی وەک جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نیشتیمانی ئابوری کۆشکی سپی دەستنیشانکرد.
کابینەکەی بایدن جگە لەوەی ژنان تێیدا بەشدارییەکی کاراییان هەیە، هاوکات گرنگیش بە بەشداری نەتەوەکانی دیکە دراوە، سەمیرا بە ڕەگەز هیندییە، بەکالۆریۆسی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکا لە زانکۆی هارڤارد هەیە، دکتۆراشی لە یاسادا لە زانکۆی "یێڵ" هەیە.
سەمیرا، پێشتر لە بانکی ئیسێرڤی ئەتلانتا کاری کردووە، لە کابینەکەی ئۆبامادا ڕاوێژکاری سیاسەتی ئەنجومەنی ئابوری نیشتیمانی بووە، لە وەزارەتی دارایش کاری کردووە.
لە یەکەم دەرکەوتنیدا، سەمیرا فەزیلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەربارەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرەوپشێچوونی ئابوری ئەمریکا قسەی کرد، ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گرنگی دەدات بە پێشکەوتنی ئابوری وڵات، وتیشی" ئێستا پێشکەوتن و گەشەکردن لە بواری خزمەتگوزاریدا بەدیدەکرێت، ئەمە سەرەتاییەکی گرنگ و هەلی ڕاستەقینەیە بۆ وەربەرهێنانی زیاتر لە ئەمریکادا".
لە ڕۆژی ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن جۆ بایدن ٤٦ سەرۆمی ئەمریکا لە کۆشکی سپی سەمیرا فەزیلی، وەک یەکەم ژنە باڵاپۆش لە پۆستی جێگری ئەنجومەنی ئابوری کۆشکی سپی دەستنیشان کرا، ڕۆژی ٢٤ ئەم مانگەش بۆ یەکەم جار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەرکەوت.