یەکەم ئاگری نەورۆز لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی کرایەوە

لە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، یەکەم ئاگری نەورۆز لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپەرین کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ لە تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێران، دەستیپێکرد، لە مانگی حەوتەمیدا بەرخۆدان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بەردەوامەو لەگەآل نەورۆزدا فراوانتر بووە.

 

شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاگری نەورۆز ڕووناک کرانەوە، یەکەم ئاگری نەورۆز لە هەرێمەکە لەلایەن باوکی ژینا ئەمینی لەسەر گۆڕی ژینا لە گۆڕستانی ئەیچی لە شاری سەقز کرایەوەو ئاوازەکانی بەرخۆدان لەسەر گۆڕەکە وترایەوە.