یەکەم دانیشتووی ڕەسەنی کەنەدی فەرمانڕەوایی وڵاتەکەی دەکات
دیپلۆماتکاریی کەنەدی ماری سیمۆن بە پارێزگار و نوێنەری فەرمی شاژن ئەلیزابێسی دووەم و ئەندامی کۆمۆنوێلس دەستنیشان کرا و بووە یەکەم هاوڵاتی بە ڕەسەن کەنەدی ئەو پۆستە وەربگرێت.
دیپلۆماتکاریی کەنەدی، ماری سیمۆن، بە پارێزگار و نوێنەری فەرمی شاژن ئەلیزابێسی دووەم و ئەندامی کۆمۆنوێلس دەستنیشان کرا، بووە یەکەم هاوڵاتی بە ڕەسەن کەنەدی ئەو پۆستە وەربگرێت.
ناوەندی هەواڵ
جەستن پیەر جەیمس ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەمموز، دامەزراندنی پارێزەری ماف و کەلتوری کەنەدییە ڕەسەنەکان، ماری سیمۆن، وەک پارێزگاری گشتی کەنەدا ڕاگەیاند، بەمەش بووە یەکەم کەنەدی ڕەسەن لە ماوەی ١٥٤ ساڵدا ئەو پۆستە وەربگرێت.
ماری سایمۆن دوای دەستبەکاربوونی وتی: پێویستە بووەستین بۆ ئەوەی بە تەواوی بناسرێین، یاد بکەینەوە، مامەڵە لەگەڵ ئەو ترسانەدا بکەین کە لە ڕابردوودا ڕووبەڕوومان بووەتەوە و ڕۆژانە زیاتریان لێوە فێر ببین.
هەروەها وتیشی: دەستبەکاربوونم لەم پۆستەدا گوزارشتە لە ساتە مێژوویی و ئیلهامبەخشەکەی کەنەدا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەموو کەنەدییەکان، کاردەکەم بۆ ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی زیاتر و بەرەو بنیادنانی کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و دادپەروەر.
ماری سیمۆن لە پێشتردا بالیۆزی کەنەدا بووە لە دانیمارک و ئێستاش وەک پارێزگاری گشتی کەنەدا وەک یەکەم کەسی کەنەدی ڕەسەن هەڵبژێردراوە.
ت.پ