گوڵ بەسەر ژنانی خاوەن کار دابەشکرا
لە شاری سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، گوڵ بەسەر ئەو ژنانە دابەشکرا کە کار دەکەن و لەسەر پێی خۆیان وەستاون.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، لەلایەن ژنانی کۆمیتەی چالاکییەکانی ٨ی ئادارەوە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژناندا، گوڵ و کتێب بەسەر ژناندا دابەشکرا.
لە چالاکییەکەدا گوڵ و کتێب بەسەر ئەو ژنانەدا دابەشکرا، کە پشتیان بە خۆیان بەستووە و لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان کار دەکەن.
هەروەها هاوڵاتیانیان بانگهێشت دەکرد بۆ ئەو ڕێپێوانەی بڕیارە سبەینێ ٨ی ئادار، لە بەردەم پارکی نالی دەستپێبکات بۆ بەردەم باخی گشتیی لە شاری سلێمانی.