بەبەردبوویەک دۆزرایەوە کە تەمەنی ٢٤٠ ساڵە

پەلەوەرێکی زەبەلاحی دەریایی بەبەردبوو لە سکۆتلەندا دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٤٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵێک زانا لە سکۆتلەندا، پەلەوەرێکی زەبەلاحی دەریایی بەبەردبوویان دۆزییەوە کە ناوی Dinocephalosaurus""ە، بەهۆی لێکچوونەکەی لەگەڵ ئەژدیهای چینی بەناوبانگ بووە.

 

ئەم پەلەوەرە ئاوییە ٤.٨ مەترە، لە پارێزگای گویژۆ لە باشووری چین دۆزراوەتەوە، جۆرێکە لە"Dinocephalosaurus orientalis"، ملێکی درێژی هەیە و بڕبڕەی پشتی ٣٢ بڕبڕەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٤٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.

 

زانایان پێیان وایە ئەم پەلەوەرە بە تەواوی خۆی لەگەڵ ژیانی ناو زەریادا گونجاندووە،  پێویستی بە چوونە سەر وشکانی نەبووە بۆ ئەوەی هێلکە بکات، یەکەم جۆری داینۆسیفالۆساور، لە ساڵی ٢٠٠٣ دۆزرایەوە، بەڵام لەو سەردەمەدا زاناکان تەنها یەک کەلەسەری بوونەوەرێکی لەو جۆرەیان هەبووە.

 

ئەژدیهای چینی ئاژەڵێکی ئەفسانەییە لە فۆلکلۆری چینیدا، بە باوەڕی باو ئەم ئەژدیهایە هێمای هێزە سروشتییە بەهێزەکانە وەک زریان، باران و لافاو.