ڕیحان لۆقۆ: ئامانج بەشداری ژنانە لە دەستووری نوێی سووریادا

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بەشێکە لە شاندی دیالۆگ، ڕایگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە کە ژنان بخەنە ناو دەستووری نوێی سووریاوە.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، دوای ڕاوێژکاری نێوان لایەنە بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکە، شاندێک سەبارەت بە سووریا و پرسی کورد بەگوێرەی بڕیاری کۆنفرانسەکە سەبارەت بە پێویستی دامەزراندنی شاندێکی هاوبەشی کورد بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتی و کوردییەکان پێکهێندرا. شاندەکە لە ٩ کەس پێکهاتووە کە لە هاوسەرۆک و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان پێکدێت.

 

یەکێک لەوانە ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستارەو سەبارەت بە ئامانجی دامەزراندنی شاندەکە و بەشداری ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"دەستکەوتەکانی شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان پارێزراو بوون"

ڕيحان لۆقۆ بەبیری هێنایەوە کە سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس چووەتە قۆناغێکی نوێوەو وتی: هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتی ژنان و گەل بۆ پشتیوانی لە سەرکردایەتی شۆڕش چالاکیی جەماوەری و خۆپیشاندان ئەنجام دراوە. ئەم  پێشەنگایەتییە بە مەبەستی ئەزموونکردنی گۆڕانکاری و گۆڕانکاری گەورە و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی یەکسان و کۆمەڵگایەکی خاوەن ئاشتی و سەقامگیری لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەدا ئەنجامدرا. زۆرێک لە دەستکەوتەکانی شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان بونیاد نرا و ڕێکخرانم سیستمی خۆبەڕێوەبەری وەک سیستمێکی نمونەیی بە پێشەنگایەتی گەل دامەزرا و چەندین سەرکەوتنی گەورە لە لایەن ژنان و گەلەوە، یەک لە دوای یەک، لە ساڵانی شۆڕشدا بەدەستهات.

 

"کۆنفرانسەکە بە بەشداری ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان بەڕێوەچوو"

سەبارەت بە پێشەنگایەتی ژنان لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد ڕیقان لۆقۆ وتی: بۆ یەکگرتن و کردنی دۆزی ئازادی ژنان بە پرسێکی ناوەندی لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان، پارتە سیاسییەکان، کەسایەتییە سەربەخۆکان، ڕۆشنبیران، نووسەران و کەسانێک کە ساڵانێکە لە پێناو دۆزی کورد خەباتیان کردووە، بەڕێوەچوو.

 

"سووریایەکی دیموکراتیک بە ماف و بوون و ناسنامەی ژنان پێکدێت"

ڕیحان لۆقۆ باسی لەو شاندە کرد کە گەشت بۆ دیمەشق دەکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکێک لە بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە ئامادەکردنی شاندێک و گەشتکردن بوو بۆ دیمەشق بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا لەسەر پرس و مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە چەندین بابەتی بنەڕەتییان هەیە، بە تایبەت لە سووریا، کە خاوەنی چەندین مۆزەخانەی دەوڵەمەند و فرە کولتووری و فرە زمان و فرە ئایینییە، ساڵانی درێژخایەنی ئەم شۆڕشە زیاتر لە زمانی شەڕ و دیالۆگ و ڕێککەوتن و زمانی چارەسەری لە نێوان گەلانی سووریادا دەوێت با خۆیان کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و ئێستا هەنگاوەکانی بەرەو دیموکراتیک و گۆڕانکاری و بونیادنانەوە دەستپێبکەن ماف و بوون و شوناس دەتوانرێت بەدیبهێنرێت.

 

"دۆزی سەرەکی دۆزی ئازادی ژنانە"

ڕيحان لۆقۆ ڕایگەیاند که سووریا به بەشداری ژنان دەبێته سووریای دیموکراتیک و وتی: بەشداری ژنانی بێ ناسنامە و بوون و مێژووی خۆیان ناتوانێت سوریایەکی دیموکراتیک بێت و هەنگاوەکانی گۆڕانی بەدوای خۆیدا ناهێنێت، بەم شێوەیە جیاوازی لە نێوان سیستەمی ئێستا و سیستەمی پێشوودا نابێت. چونکە ئێمە لە سەدەی بیست و یەکداین، سەدەی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و پێشکەوتوو. دۆزی کورد هۆکارێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی ئێمە باسی بکەین، هۆکاری سەرەکی هۆکاری ئازادی ژنانە. شاندی کوردی کار لەسەر ئەو خاڵانە دەکات کە مافەکانی ژنان لە ڕووی یاسایی، ئابووری، و سیاسی دەستەبەر دەکەن، هەروەها پاراستن و بوونی ژنان لە دەستووری نوێی سووریای نوێدا دەستەبەردەکات.