ڕیحان لۆقۆ: هەرکات تێکۆشانی ژنان گەورە دەبێت هێرشەکان دژوارتر دەبن
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار باسی لە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی و هێرشەکانی سەر ژنان کردو وتی: هەرکات تێکۆشانی ژنان گەورە دەبێت هێرشەکان دژوارتر دەبن.
ڕۆناهی نودا
قامیشلۆ-ڕێژەی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا لە زیادبووندایە، لەگەڵ ئەوەی تێکۆشانی ژنان دەبێتە جیهانی، هێرشەکانی دەسەڵات و بیرکردنەوەی پیاوسالاری توندوتیژییان دژی ژنان زیاد دەکات، بەڵام ناڕەزایەتی و چالاکییەکانی ژنان لە هەموو شوێنێک بەردەوامە و ژنان ناسنامە و بوونی خۆیان هەیە، ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار بۆچوونی خۆی دەربارەی کۆمەڵکوژی و توندوتیژی و هێرشەکانی سەر ژنان دەربڕی.
"ژنان داوای ئازادی دەکەن"
ڕیحان لۆقۆ باسی لەوە کرد کە ئەم سەدەیە سەدەی ئازادیی ژنانە و وتی: کاتێک مرۆڤ باسی خەباتی جیهانی ژنان دەکەن، دەزانن کە ئەم خەباتە جیاواز نییە، بۆیە سەدەی ٢١، وەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێکرد، سەدەی ئازادی ژنانە و چەندین شۆڕش لەژێر پێشەنگایەتی ئەواندا ڕوودەدات، لەم سەدەیەدا شەڕێکی گەورەمان لە دژی ژنان لە سەرانسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بینیوە، لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ، ژنان خەباتێکی تایبەتیان بۆ ئازادی خۆیان کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامن، ساڵ لەدوای ساڵ ژنان هەنگاوی گەورە دەنێن و ئاستی تێکۆشان زیاد دەکەن، بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێشکەوتنێکی گەورە لە خەباتی ژنانی کورددا هەبووە و شۆڕشێکیان ئەنجامداوە، ئاستی خەبات و بەرخۆدان و زانست و بەرگری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشەی کرد و لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دا دەنگی دایەوە، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، عەرەب، سوریانی، تورکمان و ئەرمەنی، خەباتی خۆیان بۆ ئازادی ژنان زیاد دەکەن و بە یەکگرتوویی ژنان ڕێکخراوەکەیان بونیاد نا.
"لە بەرامبەر تێکۆشانی ژنان هێرش هەیە"
ڕیحان لۆقۆ تیشکی خستە سەر هێرشەکان بۆ سەر ژنان و وتی: لەگەڵ زیادبوونی ئاستی خەباتی ژنان، هێرشەکان بۆ سەر ژنان لە زیادبووندایە، لە هۆشیاری پیاوسالارییەوە کە چەندین ساڵە هەوڵی شەڕێکی گەورە لە دژی ناسنامەی ژنان دەدات، دەیەوێت خواست و بوونی ژنان لەناو ببات و لاواز بکات، لەم ساڵانەی شۆڕشدا، هێشتا دەبینین کە بۆ تێگەیشتن لە خێزان، کۆمەڵگە، شوێن و کار، هاتە پێشەوەو ئەمڕۆ ژنان لە بەرامبەر ئەو هۆشیارییانە پیاوان، خێزانەکان، منداڵان و ژنان پەروەردە دەکەن.
"لە عەفرین تاوانی گەورە ئەنجام دەدرێت"
ڕیحان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکرد، کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین دژی ژنان و خێزانەکان ئەنجام دەدرێت و وتی: تا ئەمڕۆش کۆمەڵکوژی ژنان بەردەوامە، کە بەهۆی مێشکی پیاوی دەسەڵاتدارەوەیە، هەروەها دەتوانین ئەمە بە هۆشیاری سیستمی داگیرکەری دەوڵەتی تورکەوە ببەستینەوە. بۆچی؟ تا ئێستا ڕۆژانە هێرش و توندوتیژی دژ بە ژنان لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون وەک عەفرین، باب، جەرابلوس، عەزاز، گرێ سپی و سەرێکانی، بۆیە هەراسانکردن، لێدان، ڕفاندن، هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا، توندوتیژی، هێرش و کۆمەڵکوژی لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجام دەدرێت، لەبەر ئەم هۆکارە، بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیان لەسەر ژنان و کۆمەڵگە بدەن، ئەوان شوێن ئەم ڕێگایانە دەکەون، لە سیستمێکی سیستماتیکیدا، ئەوان دەیانەوێت خواستی ژنانی ئازاد لاواز بکەن و سیاسەتی پێشێلکردنی ژنان بەهێز بکەن، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر دوو منداڵی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ. هەروەها منداڵێکی بچووک لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرا، ڕۆژانە ئەو هێرشانە لە دژی ژنان و بنەماڵەکانمان لە عەفرین ئەنجام دەدرێت.
"لە بەرامبەر ئەو یاسایانەی بۆ ژنان پەسەندکراون بێدەنگی هەیە"
ریحان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکرد، یاسایەکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستنی ژنان، بەڵام دەبینین ئەو یاسایانە پێشێل دەکرێن، لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا بێدەنگییەک هەیە و وتی: کاتێک بێدەنگی ڕوودەدات، دەزانین کە ئەوان هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و ئەم پێشێلکارییانەن، ئێمە وەک ڕێکخراوێکی ژنان ئیدانەی ئەم توندوتیژییانە دەکەین و دەڵێین ئەمە قبوڵ ناکەین، دەوڵەتی تورکیا هەم داگیرکارییەکەی ئەنجامداوە و هەم بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ژنان و منداڵان و خێزانەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی، ئەم ڕاستیانە قبوڵ ناکەین و چاومان داناخەین، لەو ڕۆژەی شۆڕش دەستیپێکرد تا ئێستا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای نەوەستاوە، بۆ ئەوەی شۆڕشەکەمان نەبێتە نموونەیەک بۆ جیهان، دەوڵەتی تورکیا هەموو هێرشێکی پیس لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات، ئەوان بۆیان دەرکەوت کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرگری لە هەموو هێرشێک دەکەن و هێرشەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا زیاد کردووە، بە سیاسەتێکی زۆر پیس، توندوتیژی و هێرش دژی ژنان و منداڵان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی ئیرادەی ژنان بشکێنن چیان لەدەست بێت دەیکەن.
"ئەم سەدەیە بە مۆری ژنان سەرکەوتوو دەبێت"
ڕیحان لۆقۆ ئاماژەی بەوەدا کە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک نیشانەی کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو و فرەکولتوورییە و وتی: ژنێک کە پەروەردەی نەتەوەی دیموکراتیک بینیبێت و کەسایەتی خۆی دامەزراندبێت، هەرگیز لەژێر کاریگەری سیستمی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدا نابێت، ئێمە لە سەدەی ٢١داین و لەم سەدەیەدا ژنان شۆڕش ئەنجام دەدەن و پیشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن. ئەمڕۆ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەتەوە، ئەم سەدەیە بە مۆری ژنان بە شێوەیەکی دیموکراسی و دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت، دەڵێن نەخێر بۆ داگیرکاری و دەسەڵات و سیستمی پیاوسالاری.
"بە تێکۆشانی ژنان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئازاد بونیاد دەنرێت"
ڕیحان لۆقۆ داوای لە دەزگاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژنان کرد کە بە یەکگرتوویی کۆتایی بە دەسەڵات بهێنن و وتی: ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، ئەو سیاسەتەی کە بەسەر ژناندا سەپێنرا، بەڵام ژنان ڕاپەرین دژی دەسەڵات و دەسەڵاتی پیاوسالاری، تێکۆشانی گەورەی ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو دەزگاو ڕێکخراوەکانی ژنان ئەوەیە کە یەکگرتوو بن و و کۆتایی بە سیستمی دەسەڵات بهێنین، ئێمە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە هێزی ژنان بونیاد دەنێین، تێکۆشانێکی گەورەمان کردووە و دەتوانین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانێکی دیموکراتیک بونیاد بنێین.