ئەفغانستان، قەدەغەی خوێندن و کارکردنی ژنان ڕاگەیەندرا

دوای ئەوەی دەستیان بەسەر شاری هەراتی ئەفغانستاندا گرت، تاڵیبان قەدەغەی کارکردن و خوێندنی ژنانیان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی ئەفغانستان، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری هەراتدا گرت، ڕێگرییان لە ژنان کرد لە زانکۆ و فەرمانگەکاندا کاربکەن، بە سەرکوت کرد و تیرۆکرد و بەشێوەیەکی وەحشیانە ژنانیان ناچار بە لە ماڵەوە مانەوەکرد، لە کاتێکدا ٪٦٠ی خوێندکارانی زانکۆی هەرات لە ژنان پێکدێت.

 

دوای ٢٠ ساڵ لە پاراستنی ئەفغانستان بە پشتیوانی دارایی و سەربازی دەسەڵاتی هەرێمی و جیهانیدا، دواجار بەهێز و توندوتیژی میلیشیا کۆنەپەرستەکانی تاڵیبان ئەفغانستانیان داگیرکرد، یەکەم گروپیش کە بوونە ئامانجی هێرشەکان ژنان و کچ بوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیاوە بڵاوکراونەتەوە، چەکدارەکانی تاڵیبان بە شێوەیەکی ڕادیکاڵانە لە شارەکاندا یاساکانی خۆیان دەسەپێنن و خەڵک بە گشتی و ژنان بە تایبەت ناچار بە پەیڕەو کردنیان دەکەن.

 

چەکدارەکانی تاڵیبان بە هەڵکوتانە سەر دانیشتووان و دزیکردن و گرتنی منداڵ و ژنانی گەنجی تەمەن 12 ساڵ وەک دەستکەوتی شەڕ، دڕندەیی خۆیان دەرخستووە.

 

ت.پ