یاسایەک بۆ وەرگرتنەوەی مافی ئەو کەسەی دەستدرێژی دەکرێتە سەر نییە

حەفسه بوتاهیر، جێگری بەڕێوەبەری گەنجینەی کۆمەڵەی مەغریب بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، یاساکانی ئێستای مەغریب ناتوانن تەواو داکۆکی لە مافی مرۆڤ بکەن و تەواوی مافەکان بۆ ئەو ەکەسانە بەدەستنهێننەوە کە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر. ناوەندی هەواڵ

حەفسه بوتاهیر، جێگری بەڕێوەبەری گەنجینەی کۆمەڵەی مەغریب بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، یاساکانی ئێستای مەغریب ناتوانن تەواو داکۆکی لە مافی مرۆڤ بکەن و تەواوی مافەکان بۆ ئەو ەکەسانە بەدەستنهێننەوە کە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی گشتی دامەزراندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە مەغریب بە دروشمی (بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە دەستدرێژی و توندوتیژی) لە بەرواری دەی ئەم مانگە کۆبوونەوەیان لە شاری ڕەباتی پاتیەختی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، ڕایانگەیاند "دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی لەم شێوەیە گرنگە بە تایبەت بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ، ئامانجی کۆمەڵەکە، بەدەستهێنانەوەی تەواوی مافەکانە بۆ ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسیان بەرامبەر دەکرێت یاخود بازرگانی بە جەستەیانەوە دەکرێت".

 

حەفسه بوتاهیر، جێگری بەڕێوەبەری گەنجینەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە مەغریب یەکەم کەس بوو لە مەغریب هاوکاری و پشتیوانی ئەو کەسانەی دەکرد کە ڕوبەڕووی دۆخی لەم شێوەیە دەبونەوە، بۆیە یەکێکە لە دامەزرێنەری کۆمەڵەکە.

 

 حەفسە بوتاهیر، ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمەڵەکە پشتیوانی دەروونی ئەو کەسانە دەکات ڕووبەڕووی دۆخی دەستدرێژی دەبنەوە، ڕوونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە زۆرجار پێویستیان بەو کەسانە هەیە کە لە ڕووی دادوەریی و تەندروستییەوە گوێ لە داواکانیان دەگرن و پشتگیریان دەکەن، ئەویش بەهۆی ئەو فشار و ڕەخنانەی لەناو کۆمەڵگادا ڕووبەڕوویان  دەبێتەوە.

 

هەروەها حەفسە بوتاهیر هیوای خواست کە ئەم کۆمەڵەیە ببێتە سەکۆیەک بۆ وەرگرتنی مافی ئەو کەسانەی توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت و هاوکاری ئەو کەسانە بکەن بەپێی ئەو توانایانەی کە لەبەردەستیاندایە.