یاسای لەباربردن لە ئیکوادۆر لە نێوان ژناندا جیاکاری دەکات
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تاوانە بێ بنەماکان کاریگەری لەسەر ژنانی ئەفریقی-ئەمریکی کردووە و جیاکاری لە نێوان ژناندا دەکات.
ناوەندی هەواڵ
گلادیسا، ژنێکی خۆجێییە و دانیشتووی ئیکوادۆرە، بەهۆی خواردنەوەی ژەهر بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد و بڕیاری دوو مانگ زیندانیکردنی ئەو ژنەیان دەرکرد، کە سەربەخۆ بڕیاری لەباربرد "کورتاژ"ی دابوول
لە ئەمریکای باشوریش، ژنێکی ٢٠ ساڵ بە رەگەز ئەفریقی، دوای خەواندنی لە نەخۆشخانە بۆی دەردەکەوێت کە دوو گیان بووە و منداڵەکەشی گیانی لەدەستداوە، بەپێی زانیارییەکانی زە گاردییان، ئەو ژنە بە تۆمەتی لەباربردنی بە ئەنقەست دەستگیرکراوە و چاوەڕێی دادگاییکردنەکەیەتی بۆ ماوەی چوار مانگ.
ژنان بە تاوانبار لە قەڵەم دەدرێن
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ئەو دوو ژنە نمونەی چەندانی ژنی ئیکوادۆرن، زۆرێک لە ژنان مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە بەپێی ئەو یاسایە تاوانبار بکرێن و کە زیان بە تەندروستی ژنان دەگەیەنێت، بە تایبەتی ئەوانەی خەڵکی ناوچە هەژارەکانن.
جگە لەوەی لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی و دووگیان بوونی ژنان هەیە، بەڵام لە وڵاتانی کاسۆلیکدا لەباربردن نایاساییە، دادگای باڵای ئیکوادۆریش لە مانگی نیساندا سەرباری دەستدرێژییەکان لەباربردنی بە تاوان پێناسەکرد، تەنها لە حاڵەتێکدا کە ژنەکە خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە دووگیان ببێت، دەتوانێت ڕێگەی لەباربردن بگرێتە بەر.
١٤٨ حاڵەت لێکۆڵینەوەیان لەسەرکراوە
لە ئیکوادۆر، کەسێک لەباربردنی نایاسایی ئەنجامبدات بە دوو ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، ئەو دکتۆرانەی کە کورتاژیش بکەن سزاکەیان سێ ساڵ زیندانییە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە یاساکانی ئەو وڵاتە کاریگەری نەرێنییان هەیە لەسەر ژنان و کچانی ناوخۆی ئەفریقا و ئەو کچانەی لە هەژاریدا دەژین.
لە ڕاپۆرتەکەدا، ڕێکخراوەکە لێۆڵینەوەی ١٤٨ حاڵەتی لەباربردن کردووە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٩، لەو ژمارەیە ١٢٠یان کە خەڵکی ئیکوادۆر یاخود ئەفریقین، بەهۆی سزای یاسای لەباربردنەوە ٣٣ ژن زیندانی کراوە، کە لە ٪١٢یان هەژار بوون.
وەرگێڕان: ئاژانسی ژنها