ئاریفە ئاسڵان: داننەنان بە زمانی کوردی لە تورکیادا ڕێگری لە پڕۆسەی ئاشتی دەکات
لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکووری کوردستان و تورکیا، زمانی کوردی چاوەڕێی ناساندنی فەرمی دەکات بەڵام داننەنان بە زمانەکە ڕێگری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات.
مەمیهان هیلبین زەیدان
وان- سیاسەتەکانی نکۆڵی و ئاسمیلەکردن کە بوونی زمانەوانی و کولتووری گەلان لە تورکیا دەکەنە ئامانج بەردەوامن، تا ئەمڕۆش بە پڕۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" کە لە ٢٧ی شوباتدا لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندرا، خواستەکانی گەلی کورد بەدی نەهاتووە.
کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان هیوادارن پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ببێتە هۆی دانپێدانانی دەستووری بە هاوڵاتیبوون و مسۆگەرکردنی مافە کولتوورییەکان و بەدیهێنانی دیموکراسی، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو پڕۆسەیە بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد، داواکاری پێدانی پێگەی زمانی فەرمی کوردی هێشتا وەکوویەکی بەرچاو دەمێنێتەوە.
"نکۆڵیکردن لە زمان واتە نکۆڵیکردن لە هاوڵاتیان"
سەبارەت بەم بابەتە، ئاریفە ئاسڵان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی کولتوور و زمانی کوردی لە شاری وان لە باکووری کوردستان وتی: سیاسەتی نکۆڵیکردن لە زمانی کوردی لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە بەردەوام بووە، هەروەها دانپێدانان بە زمانەکە بە واتای نکۆڵیکردن لە گەلێکی کۆنی وەک کوردیش دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا بە ئەقڵیەتی سەرکوتگەرانەی خۆیەوە هەوڵی بنبڕکردنی زمانی کوردی دەدات، ئەمەش تەنها لە پەروەردەدا سنوردار نییە، بەڵکو بۆ هەموو بوارەکان درێژدەبێتەوە، هەروەها ئەو دامەزراوانەی کار بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی دەکەن، دادەخرێن، زمانەکە سانسۆر دەکرێت، تەنانەت هەندێکجاریش سزای دارای دەسەپێندرێت لە هەوڵێکدا بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد.
"زمانی کوردی هێڵی سوورە بۆ گەل"
ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە داخوازییە هەرە دیارەکانی پڕۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ دەستیپێکردووە، پێدانی پێگەی فەرمییە بە زمانی کوردی، هەروەها لەماوەی پرۆسەکەدا چەندین گفتوگۆ لەبارەی زمانەوە کراوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی بناغەی نەنراوە، زمانی کوردی ناسنامەی گەلی کوردە، ئەمەش تەنها دروشم نییە، ئەگەر نکۆڵییەکە بەردەوام بێت، پڕۆسەکە سەرکەوتوو نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەموو گەلانی جیهان بە زمانی دایکیان پێناسە دەکرێن، ئەگەر بیەوێت دانپێدانانی ڕەسمی بە گەلی کورد هەبێت، ئەوا دەبێت سەرەتا زمانەکەیان بناسرێت، زمانی کوردی پێویستە لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تا زانکۆ زمانێکی ڕەسمی فێرکردن بێت، زمانی دایک هێڵی سوورە بۆ ئەم گەلە.
جەختی لەوە کردەوە، کە گەلی کورد سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی چەوساندنەوە و ئاسمیلەکردن توانیویەتی بە هەزاران ساڵە زمانەکەی بپارێزێت و لە سایەی تێکۆشانی ساڵانی دوورودرێژدا زمانەکە گەیشتووەتە ئەم ڕۆژە.
ئاریفە ئاسڵان وتی: فشارەکان لەسەر زمانی کوردی تەنانەت لەم پرۆسەیەشدا بەردەوامە و هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەمە دەتوانێت ڕێگری لە پێشکەوتنی بکات، هەروەها لە سەرەتای پرۆسەکەدا لیژنەیەک پێکهێنرا، بەڵام هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی یەکێک لە 'دایکانی ئاشتی' کورد زمان نەتوانێت قسە بکات، ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە، بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی، پێویستە زمانی کوردی پێگەی فەرمی پێبدرێت و وەک زمانی فێرکاری لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆ وەربگیرێت ئەمە کارێکی بنەڕەتییە.