ئارمیتا گەراوەند دوای ٢٨ ڕۆژ لە کۆمادا گیانی لەدەستدا

ئارمیتا گەراوەند، بە بیانووی ئەوەی کە جلەکانی لەگەڵ ئاییندا نەبوون، ئەشکەنجە دراو دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٨ڕۆژ لە کۆمادا بوو گیانی لەدەستدا.

 

ناوەندی هەواڵ- لە تارانی پایتەختی ئێران، ئارمیتا ئگەراوەند تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانەوە بە بیانووی پێشێلکردنی جلوبەرگی ئایننی لە کاتی هەوڵدان بۆ سواری شەمەندەفەر لەگەڵ هاوڕێکانیدا ئەشکەنجە درا، هەروەها لە ڕێگەی کامێراکانی وێستگەی میترۆوە ئەشکەنجەدانەکە تۆمار کراوە.

ئارمیتا گەراوەند دوای ئەشکەنجەدان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجر لە تاران، نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، ڕاگەیەندرا کە مێشکی وەستاوە.

ئاماژە بەوەکراوە ئارمیتا دوای ٢٨ ڕۆژ لە چوونە ناو کۆماوە، گیانی لەدەستدا.