ئامنا بایگی پۆلیسی ئیسلامئاباد بۆ خەڵاتی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی کاندید دەکرێت

ئەفسەرێکی ژن لەپۆلیسی ئیسلام ئاباد لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکاوە کاندیدکراوە بۆ خەڵاتێک کە ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا دەناسێتەوە بۆ نیشاندانی بوێری و سەرکردایەتییەکی دەگمەن لە داکۆکیکردن لە ئاشتی و دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی جێندەر.

ناوەندی هەواڵ

یاریدەدەری سەرپەرشتیاری پۆلیس "ASP" ئەمنا بایگ بۆ خەڵاتی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی پاڵێوراوەو ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی٣٠هەمین ساڵیادی هەڵمەتی  ١٦ ڕۆژی چالاکی بەرەنگاربوونەوە دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر بەڕێوەدەچێت.

بایگ بەرپرسە لە یەکەی پاراستنی جێندەری یاسا، دەستپێشخەرییەکی حکومەتە بۆ ئاسانکاری بۆ ژنان لە شەڕی دژی جیاکاری و نادادپەروەری.

هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە ساڵی ١٩٩١دەستی پێکرد. بەپێی راگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانی باڵیۆزخانەکە، ئەمڕۆ زیاتر لە ٦ هەزار ڕێکخراو لە نزیکەی ١٨٧ وڵات بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە و بە پێی راگەیەنراوێک کە باڵیۆزخانەکە بڵاوی کردۆتەوە دەگاتە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس.