ئاماری سەرسوڕهێنەری کوژراوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان ئاشکرا کرا
میدیا نێودەوڵەتی و فارسییەکان ئامارێکی سەرسوڕهێنەریان لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پچڕانی ئینتەرنێت بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرت و شایەتحاڵی نێودەوڵەتی لە ناوخۆی ئێرانەوە کەلێنێکی بەرفراوان لە نێوان گێڕانەوەی فەرمی و ڕاستی سەر زەویدا ئاشکرا دەکەن خەمڵاندنەکان بۆ ژمارەی مردووان لە چەند هەزارێکەوە بۆ دەیان هەزار کەس دەگۆڕێت، ئەم ناتەباییە توندەی ژمارەکان، لەگەڵ فشارە ئاسایشییەکان کە لەسەر نەخۆشخانەکان و پزیشکان دروستکراون، قورسی بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان لە وڵاتێکدا دەردەخات کە یەکێک لە خوێناویترین قۆناغەکانی مێژووی سەردەم کە بەخۆیەوە بینیوە.
لە کاتێکدا ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، نزیکەی دوو هەزار کوژراوی ڕاگەیاند، میدیاکانی زمانی فارسی ئاماری شۆککەرتریان خستەڕوو، هەندێک سەرچاوە باسیان لە مردنی ٣٥٠٠ کەس کردووە، هەندێکی دیکەش ژمارەی زیانلێکەوتووانیان لەنێوان حەوت بۆ ١٢ هەزار کەس خەمڵاندووە.
ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە، کە نزیکەی دوو هەزار کەس لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا کوژراون، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناوخۆی وڵات بڵاویکردەوە کە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بە هۆی زۆربوونی ژمارەی زیانلێکەوتووەکان، خزمەتگوزاری شوشتن و ناشتنی بێبەرامبەری ڕاگەیاندووە، دەنگی ئەمریکا بە پشتبەستن بە هاوکارەکانی لە سێ زانکۆی تاران، ڕاپۆرتی بەڵگەنامەی ٨٠٢ تەرمی تەنها لە پایتەختی دا.
خەمڵاندنەکانی دیکەی میدیاکان، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان و بەڵگە مەیدانییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر لەوە زیاتر بێت، بەپێی هەندێک خەمڵاندن لە نێوان سێ هەزار و ٥٠٠ بۆ نێوان حەوت هەزار بۆ ١٢ هەزار کەس، لە ٢٢ی کانوونی دووەم، دەزگایەکی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران ڕاگەیاندراوێکی ڕێکخراوی گواستنەوەی خوێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە هاوڵاتییان کرد خوێن ببەخشن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی زۆری ژمارەی بریندارەکانی نەخۆشخانەکانە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، سەرچاوە و پزیشکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕایانگەیاندووە، کە پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر فشاری توندەوە، ئەمە جگە لەوەی هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەکان و دەستگیرکردنی بریندارەکان، پزیشکان، جگە لە کەمیی دەرمان و خوێن، ڕووبەڕووی زیادبوونی فشارە ئاسایشییەکان بوونەتەوە.