ئامار و چالاکییەکانی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ڕاگەیەنرا
پڕۆژەی لە بری سەوزکردن جێبەجێدەکرێت بۆ ئەو کارگە و پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ ی ساڵی ٢٠٠٨ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم مۆڵەتیان وەرگرتووە و شوێنی سەوزکردنیان نییە لە پڕۆژەکەدا.
ناوەندی هەواڵەکان
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ڕاگەیاند، بەڕێوبەری ژینگەی سلێمانی دیار غەریب لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا وەک فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی چاودێری ئەو پرۆژانەیان کردووە کە لەو ساڵەدا کەوتوونەتە بواری جێبەجیکردنەوە، بە پێی ئاماری فەرمانگەکە کۆی ئەو پرۆژانەی رەزامەندیان پێ دراوە ١٨٣ پرۆژەیە، و بەم شێوەیە دابەشکراوە، پڕۆژەی گەورە ١٥٥ و پڕۆژەی بچوک ٢٨ دانە، ئەو پڕۆژانەی نەگونجاون یاخود تەنها پشگیریان بۆ کراوە ٨ پڕۆژەن و هەندێک پڕۆژە هێشتا مامەڵەکانیان تەواو نەبووە کە ژمارەیان ٦٣ پڕۆژەیە.
لە بەشێکی دیکەی کارەکانیاندا فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی چاودێری بە دواداچوونیان بۆ ٦٩٤ پڕۆژەی جۆراوجۆر کراوە، ڕێژەکان بەم شێوەیەن، سەردانی چاودێریکردن بۆ پڕۆژە دامەزراوەکان ٥١١ سەردان، سەردانکردن بۆ مەبەستی پێدانی ڕەزامەندی ژینگەیی بۆ پڕۆژە دانەمەزراوەکان ١٨٣ جار.
لە بەردەوامی کۆنگرەکەدا کەیسی دادگا و سکاڵا و داخستنی کۆی غەڕامە و ڕسومات خرایەڕوو، تیایدا هاتووە، ١٤٩ بەڵێننامە و ١٢٥ کەیسی دادگا، کۆی غەرامە و ڕسومات (١٩٧٩٦٠٠٠) نۆزدە ملیۆن حەوت سەدو نەوە دووشەش هەزار دیناری عیراقییە.
هەرەوەها ڕاگەیاندنی هەڵمەتی هۆشیاری و وۆرک شۆپ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بریتیە لە ٤ هەڵمەتی هۆشیاری، وە پڕۆژەی لە بری سەوزکردن بۆ ئەو کارگە و پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ ی ساڵی ٢٠٠٨ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم مۆڵەتیان وەرگرتووە و شوێنی سەوزکردنیان نییە لە پڕۆژەکەدا.
ت.پ