ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی ژنانی مۆریتانیا دەستیپێکرد

ئامادەکارییەکان بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی ژنان لە مۆریتانیا دەستیپێکرد، ڕێکخەری فیستیڤاڵەکە ڕایگەیاند لە دەرەوەی پلانەکان بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە، چەندین چالاکی ڕێکخراون کە سەرنجی ژنان ڕادەکێشن.

هاتیجە شەخنا

 

مۆریتانیا- فێستیڤاڵی سەربەخۆیی ژنان لە مۆریتانیا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو و پێنجەمین فێستیڤاڵی سەربەخۆیی ژنان لە ١ تا ٨ی ئاداری ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت، ئامانجی فێستیڤاڵەکە کە بە دروشمی "ژنان بەخشەرن بۆ ئەوەی ژنانی ئەفریقی پێکەوە خەبات بکەن بەرەو داهاتوویەکی گەش" بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانە لە کۆمەڵگەدا.

 

"ژنانی خاوەن پرۆژە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەبن"

فێستیڤاڵەکە لە ٧ شوێن لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد لە نۆاکچۆتی پایتەخت لە زانکۆی نوواکچۆت و پەیمانگای فەڕەنسی بۆ باڵیۆزخانەی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ئەو ژنانەی بەشداری دەکەن لە بواری مارکێتینگ، گرافیک، کشتوکاڵ و زانست، پەروەردەیان پیدەدرێت.

 

هاوا با، ڕێکخەری فیستیڤاڵەکە وتی: ٢٠ ژن لە ڕۆسا، ٥٨ ژن لە نواکچۆت، ٧٤ لە کادی، ئەم ژنانە پرۆژەی ئابوورییان هەیە، بۆ نموونە، بەشداربووانی کاید هەروەها پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە لە دەرەوەی وشککردنی هەندێک بەرهەم، هەریەک لە بەشداربووانی ڕۆسا دارایی خۆیان کۆکردەوە و کردیان بە وەبەرهێنان و تۆڕێکی ئابوورییان دروستکرد، بەهەمان شێوە، ژنان لە پارێزگاکانی دیکە هەوڵ دەدەن پڕۆژەی بەهێزکردنی ئابووری لە ناوچە جیاوازەکاندا بونیاد بنێن.

 

"هەموو ژنان سوود لە یەکتر وەردەگرن" 

هاوا با لەبارەی بەرنامەی فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵەوە وتی: بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی دەمانەوێت، ژمارەی بەشداربووانمان کەمکردەوە و سنووردارمان کرد بۆ ٣٠٠ بەشداربوو، چەندین بەرنامەی پەروەردەیی هەیە و ژنانی نێردراو پێشانگایەکی تایبەت بۆ بەرهەمەکانیان ساز دەکەن، ئەندامانی ١٠ وڵاتی ئەفریقا هەریەک لە مالی، سەنیگال، بەنین، کۆدڤار، بورکینا فاسۆ، گامبیا، نیجێر، چاد و تۆنوس بەشداری دەکەن، ژنانی ئەوروپا کە پەیوەندییان بە وڵاتانی ناوخۆوە هەیە هەموویان سوود لە یەکتر وەردەگرن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانیان.

هاوا با داوای لە ژنان کرد کە کاتەکانیان بە باشی هەڵسەنگاندن بکەن، بۆ بونیادنانی پڕۆژەیەک کە ئامانجەکانیان بزانن و لە ڕووی ئابوورییەوە خۆیان بەهێز بکەن، وتی: داوا لە هەموو دایک و کچەکانیان دەکەم پەروەردە وەربگرن، چونکە پەروەردە بنەمای هەموو سەرکەوتنەکانە، هەروەها گەشەپێدانی تاکەکەسیش ڕێگایەکە بۆ داهاتوو.