ئاگری ئازادی و جەژنی نەورۆز هەمیشە لە یادی گەلی کورددا گەشاوەیە

ساڵیحە کەلەش، کە لە شاری قامیشلۆ نیشتەجێیە، دەڵێت: سەرەڕای فشار و ستەمەکانی دەوڵەتی بەعس، بە بەردەوامی جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کردووە، ئەمساڵیش بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان دەگێڕن، لە سایەی ماندووبوون و تێکۆشانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- بۆ گەلی کورد نەورۆز تەنها سەرەتای بەهار نییە، بەڵکو بڵێسەی ئازادیشە، سەرەڕای ئەو قەدەغە و سنووردارکردنانەی کە ساڵانێکە لەلایەن دەوڵەتانی دەسەڵاتدارەوە سەپێنراون، بەڵام کورد تا ئەمڕۆش لە پابەندبوونەکەیدا بە چەسپاوی ماوەتەوە، لە ٢١ی ئادردا وەک سیمبولی هێز و بەرخۆدانی نەورۆز دەگێڕێت، نەورۆز بۆ گەلی کورد ئاهەنگێکی کاتی نییە، پەیامێکی نوێییە، بەڵکو شوناسێکە کە بە خەبات پارێزراوە و هەرگیز لەبیرناچێت.

 

ئەمساڵ گەلی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەژنی نەورۆز دەگێڕن، ساڵحە کێلێش، یەکێک لەو کەسانەی ساڵانێکە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەگێڕن، بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، سەرەڕای فشارەکانی سەردەمی بەعس، بە بەردەوامی نەورۆزمان پیرۆز کردووە، ئەمساڵیش بە ماندووبوون و خەباتی چەندین ساڵە نەورۆزەکەمان پیرۆز دەکەن.

 

”نەورۆز ڕۆژی سەرکەوتنە بۆ ئێمەی کورد”

ساڵیحە کەلەش ڕایگەیاند، کە نەورۆز ڕۆژێکی نوێی ئازادی و سەرکەوتنە بۆ ئەوان وەک گەلی کورد، ئەوانیش بە ڕۆحی پێکەوەی گەلان لەگەڵ پێکهاتە ناوچەییەکان ئاگری نەورۆز هەڵدەگرن، هەروەها ئەمڕۆ نەورۆز ڕۆژێکی نوێیە بۆ ئێمەی گەلی کورد و سیمبولی خەباتی ئێمەیە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە، هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە، کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سریانی و چەرکەس، پێکەوە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەگێڕن، لەو ڕۆژەدا بە ڕۆحی پێکەوەی گەلان ئاگری نەورۆزمان هەڵدەگرین و بەڵێنی تێکۆشانمان دووبارە دەکەینەوە.

 

”ئێمە لە ڕێگەی ساڵانی خەباتمانەوە ئا هەنگی جەژنی نەورۆزمان بە سەرکەوتن دەگێڕین”

ساڵیحە کەلەش ڕایگەیاند، کە گەلی کورد بە بەردەوامی درێژە بە خەباتی خۆی لە دژی ڕژێمی بەعس داوە، هەموو ساڵێک بە سەرکەوتوویی جەژنی نەورۆزیان بەڕێوە بردووە، هەروەها جیاوازی زۆر لە نێوان نەورۆزی ئێمە پێش شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و دوای شۆڕش هەیە، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ڕۆژی نەورۆز گۆڕدرا بۆ ٢١ی ئادار، ڕۆژی دایک، بۆ ئەوەی گەلی کورد نەورۆزی خۆی نەگێڕێت، سەرەڕای زوڵم و ستەم و چەوساندنەوەی ڕژێمی بەعس، ئێمە بە بەردەوامی وابەستەی نەورۆزەکەمان بووین، کاتێک دەیانبیست کورد لە شوێنێکدا نەورۆز دەگێڕێت، هێرشیان دەکردە سەر ئەو شوێنە و لە خەڵکێکی زۆریان دەداو و بە دیل دەیانگرتن، گەلی کورد لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا خۆڕاگر بوو، ساڵانێک خەباتی دەکرد تا بتوانین نەورۆزەکەمان بە سەرکەوتوویی بگێڕین، ئەم ڕۆژەمان بینی کە لە ڕێگەی ماندووبوون و خەبات و بەرخۆدانمان لە دژی هەموو دەوڵەتانی جیهان، بە سەرکەوتوویی جەژنی نەورۆزمان پیرۆز کرد.

 

”بە یەکگرتوویی دوژمن تێکدەشکێنین”

لە کۆتای قسەکانیدا ساڵیحە کەلەش بە بۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە هەموو کوردەکان کرد و ڕایگەیاند: کە بە یەکڕیزیی کورد دوژمنی خۆیان تێکدەشکێنن، هەروەها کاتێک ئێمە ئاگری نەورۆز هەڵدەگرین، هەستێکی جیاواز لەناوماندا سەرهەڵدەدات، بە ماندووبوون و تێکۆشانی خۆمان ئاگری نەورۆزەکەمان هەڵدەکەین، ئاگری نەورۆز لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە دروشمی "یەکگرتوویی گەلی کورد" یەکدەنگ دەبین، چونکە دوژمنمان دوژمنێکی دڕندەیە و جینۆسایدی کوردیان دەوێت ئێمەش وەک گەلی کورد بە یەکڕیزیمانەوە دوژمن تێکدەشکێنین و هەموو ساڵێک نەورۆزمان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە هەموو گەلی کورد و کەسوکاری شەهیدان پیرۆز دەکەین.