دوو ژن یەک خەبات یەک هیوای ژیان

یادی بێرتا و یەنار بەرز و زیندووە.

هەڵوێست عەبدوڵا


بێرتا کاسێرێس. ئەندامی کۆمەڵگەی ڕەسەنی لێنکا بوو هاوکات هاودامەزرێنەری ئەنجومەنی مەدەنی ڕێکخراوە جەماوەری و دانیشتووانە ڕەسەنەکانی هندۆراس بوو. بێرتا ژیانی بۆ پاراستنی سروشت وخەباتی دانیشتووانە رەسەنەکان، تەرخانکردبوو. رۆڵی کاریگەری هەبوو لە راوەستاندنی کارگەو و پیشەسازی کانگاکان، پاراستنی خاک و ئاو و سەرچاوەکانی سروشت، ئەو لەگەڵ خەڵکدا شۆرشیان دژ بە کۆمپانیاکان هەڵگیرساند، هەربۆیە لە ٢ی ئاداری ٢٠١٦ دوو چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لەناو جەرگەی شاری لائێسپێرانزای هندۆراس، بێرتا کاسێریسیان تیرۆرکرد.

یەنار محەمەد سەرۆکی رێکخراوی ئازادی ژنان لە بەغداد تیرۆر کرا. یەنار محەمەد لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغداد لەدایکبووە و یەکێک بووە لە دیارترین داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان لە عێراق. ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە بواری داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەڕێوەبردنی شێڵتەر بۆ ئەو ژنانەی کە لە هەڕەشە و توندوتیژی خێڵەکی هەڵدێن، چالاک بووە.