یادی ١٥٦ ساڵەی بە شارۆچکەبوونی هەڵەبجە کرایەوە

هەڵەبجە ١٥٦ ساڵ لەمەوبەر بووە شارۆچکە، ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵانی رابردوو وەک پارێزگایەک بە چەندین چالاکی جۆراو جۆرا یادەکەی کردەوە.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە- ئەمڕۆ ٢٤ی تشرینی دووەم، لە پاریزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی سەرجەم سیکتەرە ئیداریەکانی هەڵەبجە و هاولاتیان و هونەرمەندان یادی ١٥٦ ساڵەی بر شارۆچکەبوونی هەڵەبجە کرایەوە.

 

ئەڵوەن سەڵاح، کە لە ١٣ ماڵەی هەڵەبجەیە، ئەم یادانەی بە گرنگ نرخاندوو، وتی: ئەم یادانە هۆکارێکن بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بە ڕابردوویان ئاشنابن، هەروەها بەرپرسان و لایانەکانی شارەکە هەوڵ دەدەن دەستی ئاوەدانی بگاتە هەڵەبجە تاوەکو زیاتر بناسرێت و پێشبکەوێت.

 

سۆران فەرەج کوێخا، ژنێکی هەڵەبجەییە، وتی: لەم شارەدا گەورەبوین و هەر لەم شارەشدا دەژین، پەیاممان ڕوونە کە ئاشتی و پیکەوەژیان و خۆشەویستیە، هەروەها گوڵمان بە هەموو هەڵەبجەدا بەخشیەوە، هەموو شتێکی هەڵەبجە تایبەتمەندە و ئێمە بە ڕێزو جوانی و پێکەوەژیان بەناوبانگین.

 

چالاکییەکانی هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و وابڕیارە سبەینی بۆ گیانی ژینگەپارێزان ١٥٦ نەمام لە ملەی چنار بنێژرێت، هەروەها هەڵەبجە شارێکی پڕاو پڕە لە شەهید و قوربانی، کە ساڵانە یاد دەکرێنەوە، بەڵام یادکردەوەکەی ئەمرۆ جیاوازە، ٢٤ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک ناونراوە بە ڕۆژی هەڵەبجە، ئەمەش لە کاتێکدایە هەر لەو ڕۆژەدا یەکەمین قائیمقام لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بەکار بووە بەناوی ''محمد پاشای جاف''، بۆیە ئەو ڕۆژەیان وەک ڕۆژی هەڵەبجە هەڵبژاردوە.

 

هەڵەبجە هەرچەندە پارێزگایەکی بچووکە بەڵام ئەوەی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی تری کوردستانی جیایدەکاتەوە ئەوەیە، کە بەدریژایی میژوو چەندین ئاینی جیاواز و خێڵ و عەشرەتی تێدا کۆبۆتەوە، هەر لەبەر ئەمەشە کە نازناوی پایتەختی ئاشتی وەرگرتوە، هەروەها جیاوازیەکی دیکەی تری ئەوەیە، ژنان دەستێکی باڵایان لەبەڕێوەبردنی شارەکەدا هەیە، کە مێژوو ئیستاش شاهیدی ئەوەن، ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٨٦٩، بڕیاری بەقەزابوونی هەڵەبجە دراوە.