ئاڵا تاڵەبانی: شانازی کردن بە خیانەت، بەردەوامی دانە بە خیانەتکاری

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە، دەنووسێت شانازی کردن بە خیانەت، بەردەوامی دانە بە پرۆژەی خیانەتکاری.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ٣١ی ئاب و هێنانی تانک و تۆپی ڕژێمی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن پەدەکەوە، تا یەنەکە لە ناوچەی هەولێر و دەوروبەری دەربکات، ئەم ڕووداوە بووەتە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر مێژووی باشوری کوردستانەوە، زۆرینەی هاوڵاتی بە خیانەت و پەدەکە بە شانازی بەناوی دەکات.

 

لەو بارەیەوە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە و سەرۆکى فراکسیۆنەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک دەنووسێت: شانازی کردن بە خیانەت، بەردەوامی دانە بە خیانەتکاری، هەروەها دەشڵێت: شەرمەزاری بۆ ئەوانەی دەبابەی بەعسیان بردە ناو پەرلەمانی کوردستانەوە.

 

ئاڵا تاڵەبانی وەها نووسیویەتی: "شانازی کردن بە خیانەت، بەردەوامی دانە بە پرۆژەی خیانەتکاری و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ دەرهاویشتەی ٣١ی ئابە، درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ٣١ی ئاب و بەرگریکاران لە کوردایەتی هەولێر .. شەرمەزاری بۆ ئەوانەی دەبابەی بەعسیان بردە ناو پەرلەمانی کوردستانەوە.

 

ت.پ