ئاڵا تاڵەبانی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قبوڵ ناکرێت

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان جێگەی قبوڵکردن نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەکان لە دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و برینداربوونی ٦ ڕۆژنامەنووس بەردەوامە.

 

ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکیا، ڕایگەیاند، دواین هێرش بۆ سەر شاری سلێمانی و بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلی دوو ژن کە لە میدیا کاردەکەن هێرشێکی قبوڵنەکراوە.

 

وتیشی: بەغدا هەڵوێستێکی دوولایەنی بەرامبەر بە پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری نیشتمانی نیشانداوە، ئەم زنجیرە هێرشە ڕێگەمان پێدەدات لێکۆڵینەوە لە سەردان و ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بکەین سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان، کۆبوونەوەکانی ئەو دوو حزبە بەرەو کوێ دەڕوات؟ چۆن ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەبێ هیچ لێدوانێک لە عێراقەوە بەردەوام دەبن؟ چۆن دەتوانین لەوە تێبگەین کە لە کۆبوونەوەکاندا چی ڕوودەدات؟ ئێمە مافی ئەوەمان هەیە توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ڕەت بکەینەوە و مافی خۆمانە داوای ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە لایەنە دانوستانکارەکان بکەین.