دژی هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان کۆبانێ لەسەر پێیە

دانیشتوانی کانتۆنی کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێپێوانیان کرد.

کۆبانێ

 

دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و شیلادزێ دەستیپێکرد، هاوڵاتیانی کانتۆنی کۆبانێ بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا، بمرێ خیانەتی پەدەکە" دژی ئەو هێرشانە ڕێپێوانیان کرد و ژنان، گەنجان، بەتەمەنەکان و مندالان بەشداربوون.

 

لە ڕێپێوانەکەدا هەبوون محەمەد، ئەندامی بەڕێوبەرایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پەدەکە هێرشەکانی بەردەوامی پێدەدات، "پەدەکە بە ئاشکرا هاوکاری داگیرکەران دەکات و ئەمە یەکەمجار نییە خیانەتێکی لەو شێوەیە بکات، گەریلا هێز و هەبوونمانن، بەم هۆیەوە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری ئەو تێکۆشانە نابین، ئێمەش وەک گەنجان و خەڵکی کۆبانێ پشتیوانی خۆمان بۆ بەرخۆدانی چیاکانی کوردستان دەردەبڕین، تا ئەو کاتەی داگیرکاری و خیانەت تێکدەشکێنین، بەرگری دەکەین".

 

هەدلە حەسەن، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک-تەڤدەم وتی: ئێمە وەک خەڵکی کۆبانێ دەستبەجێ ڕژاینە شەقامەکان چونکە دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان ئەو شوێنانەی کە دەوڵەتی تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ پەدەکە هێرشی بۆ دەکات خاکی منداڵەکانمانە، ئێستا هەزاران منداڵمان لەو شاخانەدا دەژین، بۆیە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین، ئەم هێرشە دوای دانیشتنی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان دەستیپێکرد، ئەمەش گەورەترین شەرمەزارییە.