وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی دیاریکرد
ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە کۆتا ڕۆژی خوێندنی ناوپۆلی دیاریکرد، دواتر تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستپێدەکات.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ بە فەرمی کۆتا ڕۆژی خوێندنی ناوپۆلی ڕاگەیاند کە دەکاتە ١٩ی حوزەیران/٦ و ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانیش وەک ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتای ساڵ دەستنیشانکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە خوێندنی ئەمساڵ بە بیانووی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە بە پچڕ پچڕ و تەناوب خوێندرا، زۆرینەی قوتابی و خوێندکارانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەمساڵ هیچ فێرنەبوون و نەیانتوانیوە ئەو زانیارییەی پێویستە لە ماوەی ساڵێکی خوێندندا پێیان بگات، فێری ببن.
ت.پ