ڕووناک شێخی؛ دەنگی ژنانی عەلەوی و دروز لەدژی پیشێلکارییەکان
ڕووناک شێخی، ڕۆژنامەنووس دەنگێکی دیار بۆ ژنانی عەلەوی و دروز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو پێشێلکارییانەی ئاشکرا کرد کە لەلایەن هەتەشەوە ئەنجامدراون، تیشکی خستە سەر نەبوونی ڕۆڵێکی ڕاستەقینە بۆ ڕگەیاندنیەکانی سووریا لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.

سۆرگۆڵ شێخۆ
قامیشلۆ- لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا، بەتایبەتی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پێشێلکارییەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشەی جیهادی دژی عەلەوییەکان و دروزەکان پەرەی سەندووە، لە نێویاندا دیمەنە بەڵگەدارەکانی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، ئایا ڕاگەیاندن ئەم پێشێلکاریانەی ئاشکرا کردووە و دەنگێکی بۆ لێقەوماوان دابین کردووە، یان ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی خۆی پشتگوێ خستووە؟
ڕووناک شێخی ، ڕۆژنامەنووس کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی عەلەوییەکان و دروزییەکان لە سووریا دەکات و سات بە سات کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکانی دژیان بەڵگە دەکات، سەبارەت بە کۆمەڵێک خاڵی ناوەڕۆکی کە شایەنی ڕەچاوکردنن، لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"١٤ ساڵ توندوتیژی دژی ژنانی سووریا"
ڕووناک شێخی و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند کە ژنانی سووریا لە ماوەی ١٤ ساڵی شۆڕشدا تووشی توندترین شێوە توندوتیژی بوون، ژنان ڕووبەڕووی ئاوارەبوون، ئازار، توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە، ئەمە جگە لەو عەقڵیەتە دواکەوتووانەی کە چارەنووسی ئەوانی کۆنترۆڵکردووە، ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس ئازادکراون، تووشی تاوانی ترسناک بوون، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هیوای ژیانێکی سەلامەتتریان دەخواست، بەڵام استی ئەمڕۆ مەترسیی گەورەتر ئاشکرا دەکات کە هەڕەشە لە ژنانی سووریا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆخی ئێستای دوای هاتنە سەرکاری حکومەتی کاتی سووریا، بە پێشەنگایەتی جیهادیەکانی هەتەشە، وتی: لەگەڵ گۆڕانی دەسەڵاتدا توندوتیژی دژی ژنان بەرەو ئاستێکی بێ وێنە پەرەی سەندووە، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی توندڕەوەکان لەناو وەزارەتی بەرگری کە لایەنگری کولتوورێکی ئایینی دەکەن کە یاسادان بە گرتن و بازرگانیکردن بە ژنان دەدات، ڕووداوەکانی سوەیدا ڕوون و ئاشکرا بوون، نموونەیەک کە ئامانجەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتییە ئاشکرا دەکات، چونکە ژنان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی پێشێلکاری سیستماتیکی بوونەتەوە.
"بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یاسادان بە تاوانەکان دەدات و هەڕەشە لە داهاتوو دەکات"
ڕووناک شێخی لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بە بەرپرسیاری بێدەنگییان لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجام دەدرێن، لەوانەش ڕفاندنی ژنانی عەلەوی و پێشێلکارییەکانی دیکەی بە بەرپرسیار زانی، ڕاپۆرتەکانی دەزگاکان تاوانبارانیان دەستنیشانکردووە، بەڵام زلهێزەکان ئەو ڕاپۆرتانەیان پشتگوێ خستووە و تەنانەت پشتگیرییان لە ڕەشکردنەوەی لێکۆڵینەوەکان کردووە کە لەلایەن لیژنەی حکومەتی کاتی سووریاوە ئەنجامدراون، ئەمەش بەشداربووە لە سڕینەوەی بەڵگەکانی پەیوەست بەو تاوانانەی لەوێ ئەنجامدراون.
هۆشداریدا لەوەی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکانی دژی دروزەکان بێ سزا دەمێننەوە، هەروەک چۆن لەگەڵ ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان لە کەناراوەکانی سووریادا ڕوویدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بێدەنگییە نێودەوڵەتییە یاسادان بەو پێشێلکارییانە دەدات کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە ئەنجامدراون و ڕێگە خۆشدەکات بۆ دووبارەبوونەوەی ئەوان لە ئاستێکی گەورەتردا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تاوانانەی لە کەناراوەکانی سووریا بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک ئەنجامدەدرێن لە سوەیدا دووبارە دەبنەوە، ئەمەش دەرگا بەڕووی شەپۆلێکی نوێی پێشێلکاری بەرامبەر پێکهاتە و ئایینزاکانی دیکەدا دەکرێتەوە، سەرەڕای ئاشکرابوونی ڕاستییەکان، بێدەنگی بەردەوامە، ڕەنگە ژنان ڕووبەڕووی تاوانی ترسناکتر ببنەوە، ئەو وڵاتانەی بێدەنگن، بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری دەکەن لە پاڵپشتیکردنی بەڕێوبەرییەکی توندڕەو کە ڕەتیدەکاتەوە و ژنان پەراوێز دەخات، بە عەقڵیەتێکی تاکگەرایی مامەڵە دەکات کە مافی ئەوانی دیکە پشتگوێ دەخات.
"ڕاگەیاندنیەکان ڕۆڵی نەبووە لە ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان"
ڕووناک شێخی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاگەیاندنی سووریا ڕۆڵی خۆی لە ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان بەجێنەگەیاندووە، جەختیشی لەسەر گرنگی پەیامی ڕاگەیاندنی و ئازادی ڕادەربڕین کردەوە، ەتی: لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردار بوو، ڕووماڵکردنی زۆر ڕووداویش قەدەغە بوو، ئەمڕۆ بە دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سووریا دیسان ئازادی ڕاگەیاندن بەرتەسک دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک ڕۆژنامەنووسێک کەشێکی ڕاگەیاندنی ئازاد لە سووریا نادۆزمەوە کە ڕێگەم پێبدات ڕووماڵی ڕاستییەکان بکەم بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەم لەگەڵدا بکرێت یان هەڕەشەم لێ بکرێت، ڕاگەیاندن ئەرکی ئەخلاقی و پیشەیی خۆی جێبەجێ ناکات بۆ ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە ئەنجامدراون، سەرەڕای ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان کە تاوانەکانی جینۆساید دژی عەلەوییەکان بەڵگە دەکەن، حکومەتی کاتی سووریا بەتەواوی پشتگوێیان دەخات و ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە گەیاندنی ڕاستییەکان پەراوێز دەخات.
ڕووناک شێخی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو نەک هەر وەک ڕۆژنامەنووسێک، بەڵکو وەک ژنێک کە لە ڕاستییەکی هەڕەشەئامێزدا دەژی، نیگەرانی ئەو پێشێلکارییانە، ترسی بڵاوبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە بۆ ناوچەکانی دیکە بووەتە ڕاستەقینە، ئەوەی ترسناکە ئەوەیە کە توندڕەوەکان بەبێ جیاوازی ژنان دەستگیر دەکەن و دەیانگرن، وەک تاڵانی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن تەنها بەهۆی ئایین یان نەتەوەکەیانەوە.
"دەبێت بەسەر دووبەرەکیدا زاڵ بین و ڕووبەڕووی قسەی ڕقاوی ببینەوە"
ڕووناک شێخی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەنگاوی ڕاستی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سووریا بگرنەبەر، بەتایبەت ئەوانەی کە ژنان دەکەنە ئامانج، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەتوانێت وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمە تاریکەکانی نەزانی و سووریا بکاتە وەشانێکی دیکەی ئەفغانستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەلامەتی و سەقامگیری دەژین و سەرەڕای هەموو هەڕەشەکان بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانمان، نیگەرانییەکانی لە دۆخی سووریا تەنها لە خۆیدا سنووردار نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و بیانیش هەیە، لەڕێی پەیوەندییەکانم لەگەڵ ژنە ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی، تێبینی ئەوە دەکەم کە ئەوانیش هەمان نیگەرانییان هەیە سەبارەت بەو شتانەی لە سووریا ڕوودەدەن، ئەوان کارلێک دەکەن لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی لێرە ئامادەی دەکەین و پاڵپشتی ڕاستەقینە نیشان دەدەن لە هەوڵەکانمان بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان وێنەیەکی ئەرێنی لە حکومەتی کاتی سووریا بەرەوپێش دەبەن و چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکان دەکەن و تەنانەت هەوڵی شێواندنی دەنگی ژنانی ڕەخنەگر دەدەن، وتی: لەکاتێکدا زەینە شەهلا، ڕۆژنامەنووس لە دیمەشق تووشی قسەی توندوتیژی و ناشرین دەکرێت، پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە پێشەوە: بۆچی حکومەت دەستوەردان ناکات بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە و کردنەوەی لێکۆڵینەوە؟ ڕۆژنامەگەری لە سووریا بە هەڕەشەدایە، بێدەنگیی فەرمی تەنها دۆخەکە خراپتر دەکات.
ڕووناک شێخی لە کۆتایی قسەکانیدا داوای بەهێزکردنی هاودەنگیی کرد لە بەرامبەر ئەو قۆناغە مەترسیدارەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ئێستا پێویستی بە تێپەڕاندنی دابەشکارییە تائیفی و نەتەوەیی و خێڵەکییەکان هەیە، ئێمە بە ساتێکی زۆر مەترسیداردا دەژین، و دەتوانین هەموومان ببینە ئامانجی ئەگەری پێشێلکارییەکان، بەتایبەتی لەگەڵ پەرەسەندنی مەیلی تۆڵەسەندنەوە، کە سووریای کردووە بە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ یەکلاکردنەوەی حساباتەکان، جەختی لە گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی قسەی ڕقاوی و ناڕەزایی کردەوە، پێویستە بە هۆشیارانە و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین، هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگویەکی دادپەروەرتر و مرۆڤدۆستانەتر، دوور لە دابەشبوون و هاندان هەنگاو بنێین.