وتەبێژی یەپەژە: دەستکەوتەکانی شۆڕش بە یەکگرتوویی ژنان دەپارێزرێن

ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند، دەسکەوتەکانی شۆڕش بە یەکگرتوویی هاوبەشی هەموو ژنان دەپارێزرێن.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-کۆنگرەی ستار لە ٢٥ی تەمووز لە شاری حەسەکە کۆنگرەی بە دروشمی "دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لەڕێگەی خەباتی هاوبەشەوە دەپارێزین" ئەنجامدا زۆرێک لە ژنان لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باکووری ئەفریقا هەروەها لە ئەفغانستان، لوبنان، عێراق، میسر، فەڵەستین، سودان، تونس و مەغریب بەشدارییان کرد.

 

ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، کە ئامادەی کۆنگرەکە بوو، جەختی لە گرنگی ئەو دەستکەوتانە کرد کە ژنان بە شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەستیان هێناوە و ئاماژەی بەیەکگرتوویی ژنان کرد کە گرنگە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان.

 

"پاراستن و فراوانکردن و بڵاوکردنەوەی دەستکەوتەکانی شۆڕش"

ڕوکسەن محەمەد ڕایگەیاند، لەم قۆناغە هەستیارەدا پاراستن و زیادکردن و بڵاوکردنەوەی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان گرنگە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتادا ئەم گروپە کارە بە هەنگاوێکی سەرکەوتوو و پڕ بەرەکەت دەزانین، کۆنگرە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بەڕێوەچوو سەرنجڕاکێشرا بۆ دەستکەوتەکانی ژنان لە شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا، کە چۆن باس لە هێرش و کۆمەڵکوژییەکان دەکەین و چۆن بتوانین ڕێگایەک بۆ پاراستن و زیادکردن و فراوانکردنیان بدۆزینەوە.

 

"ژن نابێت چاوەڕێی کەسێک بکات بیپارێزێت"

لە درێژەی قسەکانیدا ڕوکسەن محەمەد وتی: چۆن دەتوانین ئەو ئەزموونانەی کە لە هەموو بوارەکانی شۆڕشدا هەمانە و بە پێشەنگایەتی ژنان بەتایبەتی لە بواری خۆپاراستندا، لەگەڵ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوبەش بکەین، لە ئێستادا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا بەتایبەت کوردستان، ئەوانەی زۆرترین ڕووبەڕووی هێرش و شەڕ دەبنەوە ژنانن، بۆیە پێویستە ژنان میکانیزمی خۆپاراستن بەهێزتر بکەن و چاوەڕێی ئەوە نەکەن پیاوانی دەوڵەت بیانپارێزێت، ژنان پێویستە گەل و دەستکەوتەکانی شۆڕش بپارێزن، ئێمە لەو سیاسەتانەی کە لەسەر ژنان دادەنرێت بۆمان دەردەکەوێت کە سیستمە دەسەڵاتدارەکان و ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە هەموو شوێنێک هێرش دەکەنە سەر ژنان، دەیانەوێت کەسایەتی و ئەقڵی ئازادی ژن بکەنە ئامانج و بەم شێوەیە کۆمەڵگە بکەنە کۆیلە.

 

"ژنان بە خۆبوون خۆیان دەپارێزن"

ڕوکسەن محەمەد، تیشکی خستەسەر ئەزموونەکانی یەپەژە لە پرۆسەی شۆڕشی ١٢ ساڵەداو وتی: ئێمە وەک یەپەژە خاوەن ئەزموونی گەورەین لە خەبات و بەرخۆدانی١٢ ساڵە لە هەموو بوارە فیکرییەکان، بەشداریکردن، پاراستنی گەل، خاک و دەستکەوتەکانی شۆڕش، بۆیە دەمانەوێت ئەزموونەکانمان لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا باس بکەین و سوودی لێ وەربگرین، چونکە ئەمڕۆ ئەگەرڕێکخراو و زانینی ژن و یەکڕیزی ژن و میکانیزمی پاراستن نەما، ئەوا ڕێکخراوەکە و ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و جینۆساید دەبنەوە، ئەو کەسەی دەتوانێت ژنان بپارێزێت و ئەم شۆڕشە بەڕێوەببات و دەستکەوتەکانی بپارێزێت، خودی ژنە پێویستە هەمووان سوودمەند بن لە ئەزموونی یەپەژە، ئەزموونەکەمان بە ماندووبوون و گیانفیدایی هەزاران ژن و فەرماندەی پێشەنگهاتووەتە بوون، ئەوان ڕێگایان بۆ خۆشکردین و ئێمەش بۆمان دەرکەوت کە ژنان بە خۆبوون دەتوانن خۆیان بپارێزن.

 

بانگەواز بۆژنان

ڕوکسەن محەمەد بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: ئێمە وەک یەپەژە بانگەوازی دژی سیاسەتی جینۆساید دەکەین کە میکانیزمێکی خۆپاراستن لە هەموو بوارێکدا بە بیر و فەلسەفەی ئازاد و بەیەکگرتوویی هاوبەشی هەموو ژنان پەرەپێبدرێت.