بە ڕاپۆرتێک پێشێلکارییەکانی سەر ژنانی سوریا خرایەڕوو

ڕاپۆرتێک لە لایەن تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاو کراوەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ زیاتر لە ١٦ هەزار ژن گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان و ئاهەنگێڕان لە تەواوی جیهاندا، ڕاپۆرتێک بەناونیشانی 'لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی ژنانی سوریا لە بەرزبوونەوەدایە' لە لایەن تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکرایەوە، ئاماژە بە ژمارەی ئەو ژنانەی کوژراون لە وڵاتەکەدا لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا کرابوو، دەرکەوت ڕێژەکە گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٤٤٢ ژن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا چاودێری ئەو پێشێلکاریانەیان کردووە کە بەرامبەر بە ژنانی سوریا ئەنجامدراوە لە ماوەی ساڵانی قەیرانی سوریادا، هەروەها بەڵگەی بەردەوامی دەستگیرکردن و ڕفاندنی ١٠ هەزار و ٢٠٥ ژن ئاشکرا کراوە، جگە لە ساڵی ٢٠٢٤، هەروەها ڕووداوی توندوتیژی دژی ژنان، ١٠ هەزار و ٦٣٠ ڕووداوی دەستدرێژی سێکسی بووە، بەپێی ڕاپۆرتەکە ژنان تووشی هێرش و پێشێلکاری دەبن، ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەکرێت هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە.