"وشەکان چەکی ڕۆژنامەنووسێکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئاڵەنگاریەکاندا"

ئازادی ڕۆژنامەگەری لە لیبیا بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاری بەرچاوەکان کە کاریگەرییان لەسەر ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەیە، جگە لە یاسا بەسەرچووەکان کە پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە.

هندیە عەشیبی


بنغازی- ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری لە لیبیا بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین ئاڵەنگاری کە کاریگەرییان لەسەر کرێکارەکانیان، ئەو بابەتە جیاوازانەی کە ڕووماڵیان دەکەن، ئەم ئاڵەنگاریانە بریتین لە دۆخی ناسکی ئاسایشی، ئاراستە سیاسییەکانی دامەزراوەی ڕاگەیاندنەکان و ڕۆژنامەنووسان و یاساگەلێک کە پێویستیان بە هەموارکردنەوەی خێرا هەیە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ سەردەمی ئێستا و ئامرازە تەکنەلۆژییەکانی.

 

ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری کە دەکەوێتە ٣ی ئایاری هەموو ساڵێکەوە، لەلایەن ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) بۆ یادی پەسەندکردنی جاڕنامەی مێژوویی ویندهوک کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسانی ئەفریقا لە ٣ی ئایاری ١٩٩١ پەسەندکرا، دامەزراوە.

 

فاتمە مەجبری. ڕۆژنامەنووس کە نزیکەی ٩ ساڵە لە بواری ڕادیۆ و ڕۆژنامەگەریدا کاردەکات، پێی وایە ژنە ڕۆژنامەنووسانی لیبیا ژنانی جەنگاوەرن، چونکە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری دەبنەوە، سەرەڕای ئەمە توانای ئەوەیان هەیە لە ڕێگەی ئەو بابەتانەی کە دەیخەنە ڕوو، پەیوەندی بە میللەت و هاوڵاتیانیەوە هەیە، پەیامەکانیان بە جیهان بگەیەنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژنانی ڕۆژنامەنووسانی لیبیا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، چەند ڕۆژنامەنووسێکی ژن دەستگیرکراون و زیندانیکراون و لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا دەستیان بەسەر کەرەستەی ڕۆژنامەوانییاندا گیراوە"، کارە ڕۆژنامەوانیەکان لە لیبیا هێشتا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، سەرەڕای پێشکەوتنی لیبیا لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە ئەم دواییەدا.

 

ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی پەیامنێرانی بێ سنوور کرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، کە ئاماژەی بەوەدابوو لیبیا لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٤٣ی پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی ساڵی ٢٠٢٤دایە و شەش پلە پێشکەوتووە لە پلەی ١٤٩ی ساڵی ڕابردوو. ڕاپۆرتەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە لیبیا بووەتە "کونێکی ڕەش"ی ڕاستەقینە بۆ ڕاگەیاندنەکان.

 

فاتمە مەجبری هۆکاری دابەزینی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە لیبیا بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە، دیارترینیان نەبوونی ئەندام یان پێکهاتەیەکی بەڕێوەبردن یان ڕێکخراوەیی بۆ ڕێکخستنی کاری دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و کارمەندەکانیان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات، ئەمەش توانای ڕۆژنامەنووسان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لاواز دەکات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە یاساکانی ئێستای ڕێکخستنی کاری ڕۆژنامەوانی و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و مافەکانیان لەگەڵ سەردەمی ئێستادا ناگونجێت، زیاتر لە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر یاسایان بۆ دەرچووە و تەنها ڕۆژنامە و ڕۆژنامەگەری چاپکراو دەگرێتەوە، ئەوان ڕۆژنامەگەری تەکنەلۆژی ڕێکناخەن، لەوانەش ماڵپەری ئەلیکترۆنییەکان، جا چ نووسراو بێت، چ بینراو بێت، یان دەنگی بێت، ئەمەش پێویستی بە هەموارکردنەوەی بەپەلەی ماددە و بڕگەکانیان هەیە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا نوێنەرایەتی دەکات.

 

ئەو پێی وایە ڕۆژنامەگەری لە لیبیا پێویستی بە ڕێکخستنەوە و دەرکردنی یاسا هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروست بۆ کارکردن، دوور لە ئایدۆلۆژیا، ڕەوت، یان بۆچوونی جیاواز، ئاماژەی بەوەشکرد، "بە بۆچوونی من ڕۆژنامەگەری گەشەیەکی بەرچاوی نەکردووە، بەڵام ئەو ئامرازانەی بەکارهێنراون گەشەیان کردووە، کارەکان ئاسانتر و خێراتر بوون، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و سەرچاوە جۆراوجۆرەکان بە چەندین شێوە بەردەستە، بەڵام لە بەرامبەر ئەم ئاسانکارییانە، ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە کە ڕەنگە بیانخەنە بەر مەترسی یان توندوتیژیی دیجیتاڵی یان ئەلیکترۆنی، بەتایبەتی ئەگەر لە ماڵپەڕی سۆشیال میدیا بڵاوبکەنەوە و بابەتگەلێک ڕووماڵ بکەن کە ڕەنگە هەستیار بن بەرامبەر بە هەندێک لە ماوەی ڕاگوزەری ئێستادا، ئەو ماوەیەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لە هێزی وشە و ڕاستی کردەوە و داوای لە هەموو ڕۆژنامەنووسێکی لیبیای کرد کە دان بە گرنگی و کاریگەریی وشەکاندا بنێت وتی: وشەکان چەکێکە کە ڕۆژنامەنووسان بەهۆیەوە ڕووبەڕووی شەڕ و قەیرانی جۆراوجۆر دەبنەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان. ئامرازێکە بۆ گۆڕانکاری بۆ باشترکردن و گەشەپێدان و پێشکەوتن.