وریشە مورادی: هەموو ئەوانەی گیانیان دانا بۆ ئەوەی ئەوانی تر هەناسەیەکی نوێ هەڵمژن

وریشە مورادی، چالاکی مافی ژنان و زیندانی سیاسی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، نامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ژنە تێکۆشەران و پێشەنگەکان بەتایبەت لە زەینەب جەلالیان کرد.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٨ی ئادار، وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، نامەیەکی بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاوکردەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە هەموو ژنە تێکۆشەران و پێشەنگەکان لەم ڕۆژەدا، داوای چڕکردنەوەی تێکۆشانی ژنان بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی کرد، و نووسیویەتی: خەبات هیچ سنوورێکی ژینگەو کات ناناسێت، تا ئازادی بەدەست دێت و ئەم ڕۆژە لە کات و شوێنێکی ئازاددا پیرۆز دەکرێت، نابێت بۆ ساتێک بوەستین بۆ ڕێزلێنان لە یادی هەموو ئازادیخوازان لە ڕابردووەوە تا ئێستا.

 

دەقی تەواوی نامەکە بەم شێوەیەیە:

لە پشت مێزی دادگاکانەوە، کە دەبێت ڕووناکی لە مێشک و دڵی مرۆڤدا بگەڕێت، لە ٨ی ئاداردا پیرۆزبایی لە ژنە شەڕڤان و پێشەنگەکان دەکەم لە هەر شوێنێکی ئەم هەسارەیە بن،ئەمساڵ لە ڕۆژانی گەرمی چالاکی و چالاکییەکانی ژناندا پێشوازی لە٨ی ئادار دەکەین، لە هەر کوێیەک سەیر بکەم، بۆنی شیرینی دەستکەوتەکانی ژنان دەکەم، دڵخۆشم کە لە سەدەی بیست و یەکدا، زنجیرەی خەباتی ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوامتر دەبێت.

 

زۆر جار باس لەوە کراوە کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ڕزگاری ژنە و بە ڕزگاری ژنیش ڕزگاری کۆمەڵگە بەدی دێت.

 

جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕووداوەکان و دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، شەڕێک کە دەوڵەتمەدارەکان لە خزمەت سیستەمێکی دژە ژن و سێکسیستیدا بەڕێوەی دەبەن، نەک هەر ڕەچاوی داواکارییەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان ناکات، بەڵکو ژیانی ئەوانیش دەخاتە مەترسییەوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٤ گەلان و حکومەتەکان زیاتر ناکۆکییان لەگەڵ یەکتردا دروست بوو، هەرچەندە سیاسەتی سێکسیزم بڵاوبووەوە، بەڵام خۆڕاگریش زیاتر و زیاتر چڕتر بووەوە! دەوڵەتە نەتەوەییەکان ئاگری شەڕیان بەرز دەکردەوە، کۆمەڵگە بۆ دامەزراندنی ئاشتی و دیموکراسی خەباتی دەکرد. ناسیۆنالیزم و ئایینداری بوونە سەرەتایترین سیاسەتی ڕژێمەکان، بەڵام لە بەرامبەردا کۆمەڵگە پێداگری لەسەر یەکسانی و هەموو جیاوازییە نەتەوەیی – ئایینەکان دەکرد و خۆشبەختانە ژنان پێشەنگی ئەو پرۆسە ڕزگاریخوازانە بوون، بێگومان حکومەتی ئێرانیش لەوە بێبەری نییە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا چوو بۆ شەڕی کراوە لەگەڵ کۆمەڵگە و سکاوتەکانی.

 

زیندانەکانی ئێران بۆ ساتێکیش لە هێرشەکانی ڕژێم ڕزگاری نەبوون، من و هەندێک لە زیندانییەکانی دیکەش حوکمی سێدارەمان بەسەردا سەپێندرا، لە نێویاندا زەینەب جەلالیان، لە بچووکترین و زۆرترین مافە سروشتییەکانیان بێبەش کران، بەڵام لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستە نامرۆڤانەدا، بینیمان کە زیندانەکان گۆڕدرابوون بۆ خوێندنگەی بیرکردنەوە و ڕەنگدانەوەی، بۆ هاوزیندانەکانم و جارێکی تر ویستم نیشان بدەم کە هەموو ڕۆژێک ٨ی ئادارە بۆ ئێمە.

 

ئایا دەکرێت هێرش بێت و بەرگری لە خۆت نەکەیت؟ ئایا دەتوانین لەبەرامبەر ستەمدا بێدەنگ بین؟ ئایا دەتوانین ئازار لە چاوی منداڵ و ژن و گەنجان و گروپە چەوساوەکانی تردا ببینین و چاو لە خەبات دابخەین؟ بە دڵنیاییەوە نا! مێژوو فێری کردووین کە هەنگاوەکانی خەباتگێڕ ڕێبازی وێرانکاری و خراپەکاری و نایەکسانی ناناسنەوە باوەشی گەرمی خەبات بۆ هەر کەسێک کە دڵی بۆ ئازادی لێدەدات و تامەزرۆی فڕینی هەیە، لە دایکبووین. تەنانەت لە تاریکترین شوێنیشدا چاوەکانمان لە دوورەوە دەڕوانن و باوەڕم وایە ئاسۆمان هێشتا گەشاوە.

 

من لە ڕەچەڵەکی ژنێکەوە هاتووم کە هەموو ساتێکیان پڕ بووە لە خەبات و بەرخۆدان، هەمان ئەو ژنانەی کە ئەلفوبێی خەباتیان فێرکردین لە دژی چەوساندنەوەی سەپێنراو.

 

لێرەوە دەستی گەرمی خۆم درێژ دەکەمەوە بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە شانبەشانی هیوای بەرقەرارکردنی ئاشتی و دیموکراسی خەبات دەکەن بۆ دروستکردنی ڕۆژانی ئازاد دوور لە ستەم و چەوساندنەوە. من هەمیشە لەگەڵتانم و باوەڕم وایە خەبات هیچ سنوورێکی کات و شوێن ناناسێت و تا ئازادی بەدی نەهێنرێت و ئەم ڕۆژە لە کات و شوێنێکی ئازاددا بەرز ڕابگیرێت، بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو ئازادیخوازان لە ڕابردووەوە تا ئێستا، نابێت بۆ ساتێکیش پشوو بدەین.

 

بژی ٨ی ئادار

بژی بەرخۆدانی ژنان

ژن، ژیان، ئازادی