"وەرن بۆ جەنگی ئازادی"

ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە بناری قەندیل بانگەوازییان بۆ گەنجان کرد کە سەفەربەر بن بۆ پارێزگاری کردن لە خاکەکەیان و ئاماژەیان بە "وەرن بۆ جەنگی قەندیل"دا.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە  بناری قەندیل بانگەوازییان بۆ گەنجان کرد کە سەفەربەر بن بۆ پارێزگاری کردن لە خاکەکەیان و ئاماژەیان بە "وەرن بۆ جەنگی ئازادی"دا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٧ی ئایار/ ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز لە بناری قەندیل بە دروشمی "بە هەڵۆبوونی گەنجان بەرەو سەرکەوتنی زاگرۆس بۆ ئەو بەرخۆدانەی دەکرێت سەفەربەر دەبین" ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بە بەیاننامەیەک داوایان لە گەنجان کرد و وتیان "وەرن بۆ جەنگی ئازادی".

 

بەیاننامەی هاوبەشی گەنجان لەلایەن ئاگر ڕاپەڕین خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا: "دەوڵەتی تورک لەم ساڵانەی دوایدا هێرشێکی داگیرکارانەی بەرفراوانی کردووەتە سەر کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە، بۆ ئەم مەبەستەش بە هەزاران چەتەی بەکرێگیراوی سووریی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا و لیبا و ئەرمنیا بۆ داگیرکردنیان بەکار هێنا، دوای داگیرکردنی هەندێک لەو ناوچانە دەزانین کە گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەمیدا بۆ بەدیهێنانی پرۆژەکەی بریتییە لە پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان"، لە بەیاننامەکەدا هاتووە ماوەی مانگێکە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکرد و هێرشەکانیش بە ڕەزامەندی هێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانە، وەک چۆن لە هەڵەبجەی شەهید و سەردەشت و بالیسان بە چەکی کیمیایی هێرش کرایە سەر کوردستان بە هەمان شێوە لە چیای مام ڕەشۆ لە ئاڤاشین لە دژی گەریلاکانی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار هێنراوە و چەندین گەریلاش بە هۆی ئەو چەکەوە شەهید بوون.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بانگ کە گەنجان دەکرێت بۆ پارێزگاری کردن لە کوردستان و دەڵێت: "ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنج لە گەنجانی باشووری کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم سوپا داگیرکەرە فاشیستە، بڕیارماندا هەڵوێستی نیشتمان پەروەرانەی خۆمان پیشان بدەین، ڕێکخستنی گەنجانی ئاپۆیی لەهەر چوار پارچەی کوردستان کە ناوی کۆمەڵەی جوانە بۆ ئەم شەڕە بانگەوازی لە گەنجانی باشووری کوردستان کردبوو، بۆ بەشداری بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم شەڕە، ئێمەش بانگەوازی کۆمەڵەی جوان سڵاو دەکەین و بڕیار دەدەین شان بە شانی گەریلاکانی کوردستان بەرامبەر بەم دوژمنە بەنەفرەتە شەڕ بکەین و نەهێڵین خەونە پیس و گڵاوەکەی بەدیبهێنیت، بەڵێن دەدەین کە هەر پۆستاڵێکی گەنیوی عەسکەری تورک بکەوێتە سەر چیاکانی کوردستان بە قاچیەوە دەیشکێنین".

 

ت.پ