وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی "پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد- باشووری کوردستان" دەستیپێکرد

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان، وۆرکشۆپی تایبەت بە "پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد - باشووری کوردستان" ڵە سلێمانی دەستیپێکردو هەر ئەمڕۆش پلاتفۆرمەکە ڕادەگەیەندرێت.

سلێمانی 

 

کەمێک پێش ئێستا لە هۆڵی کتێبخانەی تەواری شاری سلێمانی، وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی "پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد - باشووری کوردستان" دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ دیوان هەڵدەبژێردرێت و ڕاپۆرتی پلاتفۆرمەکە دەخوێندرێتەوە، لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا پێشنیار و ڕاسپاردەکان دەخوێندرێتەوە، لە کۆتاییشدا بە دەرئەنجامێک “پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان” ڕادەگەیەندرێت.

 

پلاتفۆڕمەکە بە ئامادەبوونی ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوانانی بواری ژنان، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی سەربەخۆ پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان درووست دەکرێت.

 

هاوکات، پلاتفۆرمەکە کار بۆ یەکێتی و یەکڕیزی ژنان لە باشووری کوردستان دەکات، هەروەها هەنگاوێکە بۆ کار و چالاکییەکانی ژنان و کاری پێکەوەیی بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی ژنان و کێشە نەتەوەییەکان.

 

"وەک دەنگی ژنانی باشووری کوردستان پێکەوە هەوڵ بۆ یەکخستنی بیروڕبۆجوونەکانمان دەدەین"

کوردستان لەزگیڤە، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد- باشووری کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، بەر لە کۆنفڕانسی سێیەم، دوو کۆنفڕانسی دیکەی ژنان ئەنجام دراوە، یەکەم کۆنفڕانسی ژنان لە ئامەدی باکووری کوردستان ئەنجام دراوە، پاشان دووەمین کۆنگرە لە شآری هەولێر ئەنجام دراوە، کۆ ئەنجامدانی یەکێتی نەتەوەی و درێژەدان بە کۆنفڕانسەکانی ڕابردوو، لەمڕۆدا کۆنفڕانسی ژنانی کورد ئەنجام دەدرێت وتی: لەمڕۆدا بۆ یەکڕیزی نەتەوەی و پێکەوەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری سلێمانی، سێیەمین پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد- باشووری کوردستان، بە ئامادەبوونی چەندین ژن لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ژنان لە ناوچەکەدا ئامادەن، لەمساڵدا لە ٧ی نیسانەوە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکار کار لەسەر کۆنفڕانسەکان دەکات، کۆنفڕانسەکان لە باکووری کوردستان، لە ڕۆژئاوای کوردستان، و ئەوروپادا ئامادەکراوە لە ئێستدا لە باشووری کوردستان ژنان کۆنفرانسی خۆی ئەنجام دەدات، تا بتوانن تەواوی بیروڕاکانی ژنانی ناوچەکە کۆبکەنەوە، تا تەواوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەنجام بدەن، لەسەر بنەمای کۆنفڕانسی نەتەوەیی لەمڕۆدا لە شاری سلێمانی ژنان کۆبونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن، لە ناویاندا ژنانی سیاسەتمەدار و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نوسەران بەشداری دەکەن، تا بتوانن  بیروبۆچوونەکانیان پێکەوە پێشنیار بکەن، دەمانەوێت خەباتی پێکەوەیی لەسەر بنەمای کۆنفڕانسی نەتەوەیی ئەنجام بدەین، کار و چالاکییەکان لەگەڵ ژنانی پارچەکانی دیکەی کوردستاندا ڕێک بخەین، تا بتوانین کۆنفڕانسی نەتەوەیی لەگەڵ ژنانی پارچەکانی دیکەدا ئەنجام بدەین، ئێمە وەک دەنگی ژنانی باشووری کوردستان پێکەوە هەوڵ بۆ یەکخستنی بیروبۆجوونەکانمان دەدەین، پاشان پلاتفۆرمی سێیەم ڕادەگەیەنین.