وێنەیەک دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵ ئاشکرا دەکات

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی لە تورکیا ڕایگەیاند کەیسی ئەلمالی کە دەستدرێژی سێکسییە بۆ سەر دوو منداڵ بەردەوام دەبێت و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر دەستدرێژیکاران دەگیرێتە بەر.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی تورکیا، ڕایگەیاند، دوای داخستنی کەیسی ناوچەی ئەلمالی سەر بە ئەنتاڵیا کە دەستدرێژی سێکسیی بەرامبەر بە دوو منداڵ و ئازادکردنی دایکەکە بە ناوی مەرڤە ئا. و ڕەحمی ئا. زڕ باوکییان، بەهۆی هاشتاگی "کەیسی ئەلمالی" دووبارە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە وێنەیەکی کێشراوی ئەو دوو منداڵە بڵاوبووەتەوە ئاماژە بە دەستدرێژی دەکات بەرامبەریان.

وەزارەتیش دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبن لە پرۆسەی یاسایی بۆ ئەوەی ئەنجامدەران بە سزای خۆیان بگەن و سەلامەتی منداڵان پارێزراو بێت.

 

دەربارەی دەستدرێژیی سەر دوو برا لە ئەنتالیا-ئەلمالی:

لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠دا گومان دەکرا دوو برا دەستدرێژیان بەرامبەر کرابێت، یەکەم چاوپێکەوتن لە ناوەندی چاودێری منداڵانمان ئەنجامدرا و کەیسەکە بۆ دادگا گواسترایەوە لە یەکە دانیشتنی دادگادا لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا دایک و زڕ باوکەکە دەستگیرکران.

 

لە دانیشتنی سێیەمدا ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ تاوانباران دەکرد، بەهۆی تانەدان لە بڕیارەکەوە دانیشتنی دواتری دادگا ئەنجامدرا و تا ئێستا کەیسەکە لە دادگادا بەردەوامە.

 

ت.پ