مەرال دانش: هێرشی سەر ئێران قەیرانی ناوچەکە گەورەتر دەکات
گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕێگەی شۆڕشە بەردەوامەکانەوە هەوڵی گۆڕینی ڕژێم دەدات، بەڵام دەستوەردان و ئەو شەڕەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت، ناتوانێت دیموکراتیک بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یان ئازادی بۆ ژنان بەدیبهێنێت.
ئەلیف ئاکگول
ئیستەنبوڵ-هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و تورکیا بەرگرییەکانی بەهێزتر دەکات، دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کورد بۆ گەیشتن بە ڕزگاری خاڵی وەرچەرخان دەخەنە ڕوو، لەگەڵ فراوانبوونی شەڕی ناوچەیی کە لە کوردستاندا هەڵگیرساوە.
سەبارەت بەم بابەتە، مەرال دانش، هاوسەرۆکی وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان ”HDK” ڕایگەیاند، پەرەسەندنی شەڕەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوسەنگی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا و کاردانەوە دیموکراتییە ناوخۆییەکان هەیە، جەختی لە هەڵسەنگاندنی ڕێگای چارەسەرکردنی پرسی کورد سەربەخۆ لە پێشهاتە ناوچەییەکان کردەوە و ئاماژەی بە بەستێنی مێژوویی خەباتی کورد لە ناوچەکەدا کرد.
"ئێمە بە شەڕێکی جیهانیدا دەژین"
وتی: کە نابێت پێشهاتەکانی ناوچەکە تەنها وەک ململانێی نێوان دوو وڵات سەیر بکرێ، ئێمە لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی شەڕێکی بەرفراوانداین، شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت تەنها بە هێرشێکی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەژمار بکرێت، هەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش هێرشی چڕوپڕ بۆ سەر دەوڵەتانی کەنداو دەستپێدەکات، حزبوڵای لوبنانیش تێوەگلاوە لەم شەڕەدا، لە ڕاستیدا لە شەڕێکی جیهانیداین، ئەم شەڕە کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەیە و نیگەرانمان دەکات، بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە، لە ئێستادا جیهان لە هۆشدارییەکی بەرزدایە بەهۆکاری پچڕانی بارکردنی نەوت کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بووە، تەنانەت خودی ترەمپیش لەم دواییانەدا لێدوانی دژبەیەک و ناتەبایی دەدات، پێدەچێت هەموو جیهان خوویان بەو ڕێبازە دژبەیەکانەی سەرۆکی ئەمریکا گرتبێت، ئیتر کەس سەری سوڕنابێت لە ڕاگەیاندنەکانی، ڕۆژێک دەڵێت ئێمە دەکشێینەوە، ڕۆژی دواتر دەڵێت تا کۆتایی بەردەوام دەبین، ڕۆژی دوای ئەوە، کە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دواتر، وتی: پێشتر هەموو ئەو کارانەمان دەستکەوتووە، لە ڕاستیدا ئەم لێدوانە سادە و لە هەمان کاتدا دژبەیەک سەبارەت بە شەڕێک کە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی بێئەندازە و کاریگەری لەسەر ژیان و داهاتووی ملیۆنان هاوڵاتی هەبووە و کاریگەری لەسەر چەندین وڵات هەبووە، ڕەنگدانەوەی دۆخی جیهان و دۆخی سیاسی ئێستایە.
"ناتوانیت وڵاتێک بە مووشەک دیموکراتی بکەیت"
مەرال دانش جەختی لەوە کردەوە، کە دەستێوەردانەکانی سەربازی لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران "نابێتە هۆی دیموکراتی و ئازادی"، هەروەها ڕەخنە لە ڕژێمی کوردستان و ئێران دەبێ لە ڕێگەی خەباتی گەل بۆ ئازادییەوە ئاراستە بکرێت نەک لە ڕێگەی دەستێوەردانی دەرەکییەوە، وڵاتێک بە هێرشکردنە سەری بە مووشەک و هەموو جۆرە چەکێکی قورس چاکسازی ناکرێ، با هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن، هەرچەندە چڕ بێت، ئایا ئازادییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا گەشە دەکەن؟ ئایا وڵاتەکە دیموکراتیتر دەبێت؟ وڵاتێک بە مووشەک و سیستەمی ئێس ٤٠٠ و فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ و مووشەک ناتوانرێت دیموکراتی بکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئێمە باس لە وڵاتێک دەکەین کە ژمارەی دانیشتووانی ٩٠ ملیۆن کەسە، هەربۆیە بە لەبەرچاوگرتنی پاشخانی مێژوویی و ئەزموونی ڕیشەی قووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دەوڵەت، بە وردی لێکۆڵینەوە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە، لەم ڕووەوە بە ڕوونی دەبینین کە ئەم هێرشە لە جیاتی گەیشتن بە ئەنجامێک یان بەشداریکردن لە پێشهاتە ئەرێنییەکان، تەنها دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، دژایەتییەکانی توندتر کردووە و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی گرژتر کردووە، هەروەها زیادبوونی گرژییەکان یەدەگی ئابووری، بازاڕی وزە و جیهان هەموویان لە ئەنجامدا بەدەستەوە دەناڵێنن.
مەرال دانش ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستێوەردانی دەرەکی هەڵەیە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە "ئێمە لەگەڵ ڕژێمی مەلاکاندا وەستاوین"، بە ڕەخنەگرتن لە سیستەمی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، جەختی لە ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی کردەوە و ڕایگەیاند، وەک کۆنگرەی گەلانی دیموکرات”HDK”، بێگومان بە توندی دژی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلین، بە پێی بنەما و ڕوانگەی بنەڕەتی خۆمان هەرگیز ناتوانین پاساو بۆ ئەوە بهێنینەوە، بەڵام ئەمە نابێت وەک وەستانەوە لەگەڵ ڕژێمی مەلاکان لێکبدرێتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی کۆمەڵکوژی گەلاندا کە لە دژی خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ ئەنجامدرا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە 'کۆماری لەسێدارەدان' ناسراوە، کە دەسەڵاتێکە بەردەوام کورد و ناڕازییان لەسێدارە دەدات.
شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” دوای کوشتنی ژنینا ئەمینی، ژنێکی گەنجی کوردە، بەبیرهێنایەوە، وتی: شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی سەریهەڵدا و تەڤگەرییەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دروشمی ’'ژن، ژیان، ئازادی'’یان گرتەبەر، بۆیە داوا لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین لە ژینگەیەکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیکدا بژین و بە دڵنیاییەوە داوای گۆڕانکاریش دەکەین.
"تورکیا شایەتی گۆڕانکاری مەترسیدار بووە لە سیاسەتی دەرەوەی"
مەرال دانش لە هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی بەرگری تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ ڕایگەیاند، کە دژایەتی لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیادا هەیە و پێشنیاری کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ناتۆ لە کاتی شەڕدا "ئاماژەیە بۆ ئەوەی تورکیا سیاسەتێکی دەرەوەی یەکگرتووی نییە.
وتیشی: لە جیهانێکی وەک ئەمدا دەوڵەتان مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن و ناتوانین ئەوە پشتگوێ بخەین، لە کۆتاییدا دەوڵەتێک هاوڵاتیانی خۆی دەپارێزێت نەک خۆی، کاتێک دەوترێت دەوڵەتەکان بەرگری لە خۆیان دەکەن، دەتوانرێت وەک بەرگریکردن لە ئامێری دەوڵەت تێبگەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەت ئەرکی پاراستنی کۆمەڵگە و ئەو کەسانەی لە چوارچێوەیدا دەژین، بێگومان ڕەنگە نیگەرانییەک هەبێت سەبارەت بە هێرشی مووشەکیش، ئەگەری کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان لە ناوچەکانی تورکیا زیاترە، بەتایبەتی لە نزیک سنوورەکان، بەڵام بابەتەکە ئەوەندە سادە نییە، پێموایە تورکیا گۆڕانکاری مەترسیداری لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، لەلایەک تورکیا وتی: من نەتەوەیەکی گەورەم، تواناکانی بەرگریشم ترسناکن، ئەمەش ڕاستە، لەڕووی پیشەسازی بەرگری و هێزی سەربازییەوە، تورکیا لە بەهێزترین وڵاتانی ناتۆدایە، بەڵام بڕیارەکەی بۆ دووبارە چەکدارکردنەوە پرسیاری زۆر دەوروژێنێت.
"ئێمە سیاسەتێکی دەرەوەی بەردەوام پەیڕەو ناکەین"
وتیشی” سەبارەت بە سیاسەتی ناتەبایی تورکیا بۆ چەک، تورکیا لە لایەک ئەندامی ناتۆیە، لە لایەکی دیکەشەوە داوای فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ لە ئەمریکا دەکات، کە بووەتە داستانێکی هەرگیز کۆتایی نەهاتوو، لەبەر ئەوەی وەری نەگرتووە، وتی:من دەچمە ناو ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای، ئەندامی ناتۆیە و سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا دەکڕێت و ئێستا لە ناوەڕاستی شەڕدا، وتی: مووشەکی پاتریۆت دەکڕم، هەستێکی ڕوونی پەلەکردن هەیە لەبری سیاسەتێکی دەرەوەی یەکگرتوو، ئێمە شاهیدی سیاسەتێکی دەرەکیین کە بەپێی بارودۆخەکان دەگۆڕێت.
"نابێت هەرگیز چاوپۆشی لە مێژووی کورد بکەین"
مەرال دانش جەختی لە سەر پێویستیی لێکۆڵینەوە لە مێژووی کورد کردەوە بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستەکانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ ئەم جوگرافیایەی ئێمە پێی دەڵێین ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژئاوایڤکوردستان، باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان، لە ڕاستیدا یەک جوگرافیایە، جوگرافیایەک کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەسەر زلهێزە ئیمپراتۆرییەکاندا دابەشکراوە، جوگرافیای کوردستان، ئەندامانی هەمان گەلانن لە سنووری دەوڵەتە جیاوازەکاندا مانەوە، بۆیە پێویستە پێش هەموو شتێک، دان بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ئەو گەلانەدا بنرێت، بۆ پەیوەندییەکی بەهێزتر.
پێیوایە وڵاتانی ناوچەکە بەرەنگاری داواکارییەکانی کورد بۆ مافەکان دەبنەوە و ئەم بەرخۆدانەش ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی هەیە، بەریتانیا، ئەمریکا، تورکیا، عێراق، ئێران هەموویان لەم ڕوانگەیەوە لەم بابەتە نزیک دەبنەوە، بەرخۆدانێکی توند هەیە بۆ قبوڵکردنی مافی ئەو کوردانەی لە وڵاتەکانیان دەژین و خاوەنی ڕەگەزنامەن، ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو کوردانە لەسێدارە دەدات کە بچوکترین ناڕەزایەتی یان دژایەتی دەردەبڕن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم نیگەرانییە بێ بنەمایە، ڕێگای کەمکردنەوەی ئەم نیگەرانییە ئەوەیە کە داواکانی کورد قبوڵ بکەن، ناتوانن چاوەڕێی هیچ ئیمتیازێک بکەن، هەر کەسێک بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هەمیشە وەک پرسێکی ئەمنی مامەڵەی لەگەڵ بوونی کورد لە ناوچەکەدا کردووە، سەبارەت بە ڕێبازی تورکیا، بەداخەوە لەم چوارچێوەیەدا لە ڕوانگەیەکی تەواو جیاوازەوە سەیری دەکات، لە هەر شوێنێکی جیهان کوردێک دەرکەوت، تورکیا بە هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی خۆی دەزانێت، تەنانەت ئەمڕۆش، ئەمە شتێکی تێنەگەیشتن و ناعەقڵانییە، چونکە دان بە هاوڵاتیانی کوردی خۆیدا نانێت، ئەگەر کوردەکانی ئەوێ ئازادیی خۆیان بەدەستبهێنن، کوردەکانی ئێرە داوای دەکەن.
"کورد تەنها بەشێک نییە یاری شەترەنجیان"
ڕاپۆرتێکی وول ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە: کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کراوەیە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو گروپە چەکدارانەی کە ئامادەن ڕژێمەکە لە ئێران بڕوخێنن، لە بەرامبەردا وتی: زۆرجار کورد وەکو پیاوێکی تەنھا، یان ئامرازێک بۆ بەکارھێنان سەیر دەکرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە خاوەنی پێگەیەکی سیاسی بەهێزتر و زانست و زانیاریەکی قووڵتر و توانایەکی زیاترە بۆ دەسەڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن، بەڵام ئەو ڕاوێژکارانە دۆست نین، بەڵکو مافی کورد ڕەتدەکەنەوە، تەنها خەمی ئەوان ئەوەیە ئەگەر کورد بڕیاری دروست بدات و مافەکانی بەدەستبهێنێت چی ڕوودەدات؟ ڕەنگە دۆستێکی ڕاستەقینە ڕەخنە بگرێت یان پاڵپشتی بکات، بەڵام ئێمە بێزارین لە تاوانبارکردن و سەرزەنشتکردن.
مەرال دانش، هاوسەرۆکی وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ”HDK” لە کۆتایی قسەکانیدا، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد، جەختی لەوە کردەوە: کە پرۆسەی گۆڕینی دیموکراتی لە تورکیا بەردەوامە، ئەم پرۆسەیە لەنێو ئەکتەرە سیاسییەکانی ناو تورکیادا ڕوودەدات و ئەکتەرێکی سیاسیش هەیە کە دانوستان لەگەڵیدا دەکرێت کە ێەویش: بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان.