ڕوکەن نەغەدە: لەناو شەڕو ململانێدا ژنان دەتوانن کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن

ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کژار دەڵێت: شەڕی ئێستای ئەمریکاو ئیسرائیل و هێرشی سەر ئێران بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیانە، شەڕی ژنان و کۆمەڵگە نییە، شەڕی بەرژەوەندییە، بەڵام ژنان دەتوانن لە ٨ی ئادار بەڕەنگی خۆیان کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد بنێن.

نەرمین حسێن

 

ناوەندی هەواڵ-ماوەی هەفتەیەکە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووەو وەک هەموو جەنگەکان ژن و کۆمەڵگە زیانبەرکەوتووی یەکەمن، ئەمڕۆش کە ٨ی ئادارەو ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانە، ئەو پرسە دێتە پێشەوە لەم بارودۆخەدا ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چۆن بتوانن لەناو ئەم ئاڵۆزییەدا لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و خۆبەڕێکخستن بەردەوام بن، تاوەکو نەکەونە ناو بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانەوە؟.

 

ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەڕی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل و ئیران کردو وتی: بۆ ئەو شەڕەی کە ئێستا ڕوودەدات بە تایبەت لەنێوان ئەمریکاو ئیسرائیل و ئێران کە ئێستا ڕۆژەڤە، بەڵام ئەو شەرە بەرۆکی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە، یان دەتوانین بڵیین شەڕەکەیان بە تەواوی هێناوەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕی بەرژەوەندی هەیە، لە ئێراندا شەڕی بەرژەوەندی هەیە، شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل و ئێران شەڕێکی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارییە، بۆیە ئەو شەرە دەسەڵاتداران بۆ بەرژەوەندی ئابووری خۆیان دەیانەوێت کۆمەڵیک شت بەدەستبهێنن، لەهەمانکاتدا چەندە سەروەری خۆیان زاڵ بکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ پارچەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو شەڕە بەڕیوەدەبەن، ڕاستە لە ئێراندا کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ٤٧ سالە هەیە و تا ئێستاش کە خامنەیی کوژرا، ٤٧ ساڵ وەحشیەتێکی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستکرد، دەتوانین بڵێین بە بەڕێکخستنکردنی تەواوی شاخەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندڕەوی بەڕێکخستن کرد، ئیستا دەتوانین بڵێین بیانووی ئەوان کە کۆماری ئیسلامی ئێرانە ڕاستە، ئێمە بەهیچ شێوەیەک وا تەماشا ناکەین کە کۆماری ئیسلامی ئیران باش بووەو بمێنێت باشە، بەڵام بۆ ئیسرائیل و ئەمریکاش کە کۆماری ئیسلامی ئیران خراپەو هێرش بکەن وەهاش ناتوانین سەیر بکەین، بە تایبەت ئەگەر لە چاوی ژنانەوە سەیر بکەین ، ئەو ناکۆکیەی نێوان ئیران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە ساڵەهای ساڵە هەیە لەسەر چی هەبوو لەسەر چی دەنگوباسی لەیەکدان هەبوو، هەریەک دەڵێت دەبێت من زاڵ بم و دەبێت من هەبم، هەموو ململانێکان بۆ ئەوەیە کە کێ لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست ببێتە یەکەم، کێ بتوانێت دەسەڵاتداربێت، ئەوەی کە ڕوویداو لە ئاستێکی بەرزدا خۆیان بەڕێکخستن کرد، بە تایبەت سیستماتیک هێزی توندوڕەوی و هیزی کوشتن و داگیرکردن کە پیشیانخست بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئیران و ئەمریکا لەلای خۆی و ئیسرائیل لەلای خۆی، بۆ ئەوەی کێ لەناوچەکەدا بتوانێت سەروەری خۆی و دەسەڵاتی خۆی دروست بکات، ئابووری ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی ئەودا بێت، تەواوی خەڵک لە خزمەتی ئەودا بن، ئیتر ئەوە بۆ ئیران یان ئەمریکاو ئیسرائیل بێت، بەڵام ئەوەی کە ئێستا دەیبینین ،هێزەکان هەموو بوون بەیەک و هێرشی سەر ئێرانیان کرد بۆ ئەوەی خۆیان ببنە یەکەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا، ئەمە بابەتێکی گرنگە.

 

"شەڕی ژنان و کۆمەڵگە نییە، شەڕی بەرژەوەندییە"

ڕوکەن نەغەدە وتیشی: ئەگەر بەچاوی ژن سەیر بکەین، بابەتی دەسەڵات بابەتێکی پیاوسالارییە، لەوێدا ژن نییە، بۆیە شەڕەکە هی ژنان و کۆمەڵگە نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی بەرژوەندییەکانە، ئەوەی دەبێتە قوربانی ژنانن، دەسەڵاتیان لەبەردەستدا نییەو ژێزێکی خۆپاراستنیان نییە، شتێک لەم شەڕەدا باسی بکەن و بەشدار بن و ببنە خاوەن بۆچوون نییە، ژنان و منداڵان و خودی کۆمەڵگە دەبنە قوربانی، چونکە کۆمەڵگە لەگەڵ کەس لەململانێدا نییەو بەرژەوەندی نییە، کۆماری ئیسلامی ئێران نادادپەروەررییەکەی گەورەی لە کۆمەڵگەو ژنان کرد، بە تایبەتی بە یاساکانی خۆیبە یاساو ڕێساکانی لەژێر ناوی دین و مەزهەب و لەژیر ناوی یاسای خێزان و هاوسەرگیری و بە تەواوی بەربەستەکان بەردەوام هێرشی کردە سەر ژنان، هەمیشە ڕۆژەڤی ئەو ژنان بووم، چونکە ئازادی ژن و هەبوونی لە کۆمەڵگەدا وەک ڕێبەرێک وەک سیاسەتمەدارێک وەک خاوەن بڕیارێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران وەک لەناوچوونێک بوو، بۆ هەموو دەولەتان وەک یەکە نەک تەنها بۆ ئیران، کۆماری ئیسلامی ماوەیەکی درێژ لەسەر ژنان سیاسەتی قێزەونی خۆی بەڕێوەبرد و وێران کردو کوشتنی و لەسیدارەی دان و بێرێزی گەورەی کرد، تەواوی ڕێگەکانی بۆ پیاوان و خیزانەکان خۆشکرد، لەو چوارچێوەیەدا یاساکانیشی لەسەر کۆیلە کردن و سەرکوتکردنی ژن داڕست، بۆیە لە کەسایەتی ژن تەواوی کۆمەڵگە ڕۆژانە لەبەر چەکوشی کۆماری ئیسلامی لەناوچوو، ژنانیش لە بەرامبەردا بەردەوام تێکۆشانیان کردو شەڕیان کرد، بەڕاستی بەرخۆدانیان کرد، هێرشەکانیان پێ قبوڵ نەبوو.

 

" ژنان بەهەبوون و کولتووری خۆیان لەبەرامبەر ئەو شەڕانە خۆیان بەڕێوەببەن"

ئەو شەڕەی هەیە ئێمە وەک کژار ڕاگەیاندراوێکمان ئامادە کردو بڵاوبۆوە، لە چوارچێوەی ٨ی ئادار بوو، ژنان چۆن بتوانن خۆیان بەڕێکخستن بکەن، چۆن خەباتی خۆیان ڕێکوپێک بکەن، بە تایبەت لەناو تەواوی ئێران، ژنان کە ٨ی ئادار هەیە لەناو ئەو شەڕو ئاڵۆزییە چۆن خەبات و چالاکی ڕێکبخەن، هەروەها دەرکەوتنێکی ژنان دیاربێت،  ژنان بە ڕەنگ و ڕووی خۆیان دەتوانن لەهەرشوێنێک بێت چالاکیی ٨ی ئادار بەڕێوەبجێت، چونکە تێکۆشانێکە لەبەرامبەر زهنییەتی شەڕخواز ژنان ٨ی ئادار بەبنەما بگرن، لەبەرامبەر زهنییەتی شەڕخواز چ کۆماری ئیسلامی یان دەوڵەتانی تربێت خۆیان بەڕێخستن بکەن، لەناو دیکلارسیۆنی کژار هەموو ڕێنماییەک هەیە، هەموو بۆجوونێک کە ژنان چۆن یەکڕیزیی خۆیان دروست بکەن و ناوماڵی خۆیان ڕێکبخەن، ژنان بەهەبوون و کولتووری خۆیان لەبەرامبەر ئەو شەرانە خۆیان بەڕێوەببەن، نەبنە لایەنگری هیچ شەڕێک، لەناو ئەو ململانیەی کە هەیە ژنان بتوانن بەرەیەکی کۆمەلگەی دیموکراتیک بونیاد بنێنن، ڤەرەیەک گەنجان بەڕێکخستن بکەن، پێشەنگایەتی بۆ ئەوە بکەن، بە تایبەت لەناو ئەو ڕەنگەی ماڵوێرانی دێنێت، ژنان دەتوانن لە چوارچێوەی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، کە کژار پێشەنگایەتی دەکات، دەتوانن لەناو ئەو شەڕەدا بە شێوازێکی زۆر جوان دەربکەون، چونکە ئێستا ئەوان دەیانەوێت جەهالەتێک دروستبەن، ماوەیەکی درێژیش بوو جەهالەتیان دروست دەکرد، ئێستاش ئەگەر لە شەڕەکە تێنەگەیت لەناویدا دەسووتێیت، لەناو هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ئێران ئێستا ئاگر دەبارێت، لەهەموو جێیەک شەڕ هەیە و لێدان و کوشتن هەیە، لەناو شەڕیکدا کە هی زلهێزەکانەو ماڵوێرانکەرە چۆن دەتوانن بەهەشتێکی ژنان بونیاد بنێن، دەبێت بۆ ڕێگری لە نادادپەروەری ژنان خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، ژنان خۆیان دەتوانن ببنە هێزی بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، لەناو کۆیلایەتیدا چۆن ئازاد دەبێت، فکرێکی ئازادی هەبێت و کۆمەڵگەیەکی هاوبەش بونیاد بنێت، بە تایبەت دەست بدەنە دەستی یەک، ژنانی کوردستان وەک کژار کە پێشەنگایەتی خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردین، لەهەمانکاتیشدا تەڤگەرێکی ئازادی خەباتی ژنانی ئێرانیشین، ژنانی ئێرانیش کە ناسنامەی فارسی یان ئازەری و عەرەبیان هەیە هەر نەتەوەیەک کە لە ئێراندا دەژی وەک ژن لەمڕۆدا دەبێت دەستی یەکبگرن و یەکڕیزی خۆیان دروست بکەن، شەڕی تایبەت هەیەو نابێت بکەونە ناو ئەم شەڕە تایبەتە، ژنان هێزی خۆبەڕێکخستنن، هێزی ئیرادەی ئازادن، هێزی قسەکردن و سیاسەتی ڕاست کردنن، دەبێت خۆپاراستن پێکبێت کە ئەمەش بە خۆڕێکخستن دەبێت.

 

"دیدی ژنان بۆ سیاسەت جیاوازەو سیاسەتێکی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کژار وتی: وەک کژار بۆ پێشەنگایەتی کردن لە ئێرانێکی دیموکراتیک خاوەنی هەرجۆرە ئەڵتەرناتیڤێکین، لە پەروەردە هەتا تەندروستی و پاراستنی ژنان خاوەن فکرو ئەڵتەرناتیڤین، بۆیە لەهەموو خاڵەکانی کژار باسکراوە کە ژنان لە تەواوی ئێران نەک تەنها ڕۆژهەڵاتی کوردستان جۆن دەتوانن ببنە خاوەن ناسنامەیەکی سیاسی بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، لە ئێراندا کێشەی ناسنامەی سیاسی ژنان هەبوو، چۆن بتوانن ببنە خاوەن بڕیاردەر، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پاراستنی ژنان ناسنامەی سیاسییە، دیدی ژن بۆ سیاسەت زۆر جیاوازە، جونکە ژنان سیاسەتێکی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن، بەرژەوەندی تێدا نییەو بۆ کۆمەڵگە دەکەن، هەروەها سیاسەتی کژار بۆ یەکڕێزی و پارچەنەبوونی ئێرانە، ئێرانێکی دیموکراتیک کە هەمو نەتەوەو ڕەنگێک لەخۆ بگرێت، ئەو فەلسەفەیەی ئیە پشتی پێدەبەستین کە فەلسەفەی ئازادە، فەلسەفەی کۆمەڵگەیەکی ئاشتی و دیوکراتیکە، بۆیە بەهەموو ژنانی ناسنامە جیاوازەکانی ئێران دەلێین کە ناسنامە هیج کات نەبووەتە ڕێگر بابینە مەیدان پێکەوە خەبات بکەین، با لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی کۆمەڵایەتی خۆبەڕێکخستن بکەین، ژنانی بەلووچ قارەمانن و لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەش چەند ساڵە دراوسێین، با دەست بدەینە دەستی یەک و لەناو ماڵی یەکدا خەبات بکەین، دەتوانین ناسنامەیەکی سیاسی و بەڕێوەبردنێکی هاوبەشمان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین دەبێت ئەو گرێداربوونە هەبێت، ئێستا کاتی دەرخسنی هێزو ئیرادەیە.