وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی مەرجدار مەهسا نووری دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات

مەهسا "مەسعوومە" نووری، زیندانی سیاسی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە چەندین جار دەسەڵاتی دادگای بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی بۆ مۆڵەت یان ئازادکردنی مەرجدار، مانگرتنی لە خواردنی بە شێوەیەکی کراوە لە ناو زیندانی ئێڤین لە تاران دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستگیرکراوان لە ناو زیندانەکانی ئێراندا دۆخێکی مرۆییی خراپ ئەزموون دەکەن، لە ناو ڕاپۆرتەکاندا کە بێبەشکردنیان لە چاودێری پزیشکی و مافە بنەڕەتییەکان و گەشەسەندنی مانگرتن لە خواردن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دۆخی نامرۆیی و نەبوونی چاودێری سەربەخۆ بەڵگەدەکەن.

 

مەهسا (مەعسوومر) نوری، لە زیندانی ئێڤین ی تاران پایتەختی ئێران، دەستی کردووە بە مانگرتنێکی کراوە لە خواردن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکانی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بۆ بەدەستهێنانی پشووی نەخۆشی یان ئازادکردنی مەرجدار.

 

سەرچاوە نزیکەکان لە خێزانی مەهسا نورییەوە ڕایانگەیاندووە، کە ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتییە وەک وەڵامێک بووە بۆ پشتگوێخستنی داواکارییە یاساییەکانی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

 

مەهسا نوری، کە دایکی دوو منداڵە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٧ـە و خەڵکی شاری سارییە، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە کە لەلایەن دادگای شۆڕشەوە دەرچووە و دادگای پێداچوونەوە پەسەندی کردووە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "تێکدانی ئارامی گشتی" تۆمەتبار کراوە.

 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران مەهسا نورییان لەسەر بنەمای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی گەلدا کە وڵاتەکە بەخۆیەوە بینی دەستگیرکردبوو، پێش ئەوەی لە ڕۆژی دواتر بۆ بەشی ژنان لە زندانی ئێڤین بگوازرێتەوە، تاوەکو ئێستا وردەکاری دۆخی تەندروستیی ئەم زیندانییە، هەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتی زیندان و دەسەڵاتی دادوەری بەرامبەر بە مانگرتنەکەی ڕانەگەیەندراون.